بە دیمەن

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە برادۆست هەوڵدەدات بنکەی نوێ دروست بکات

بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی ڕۆژنیوز بڵاوی کردووەتەوە، سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی برادۆست کەوتووەتە جموجووڵ بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازیی نوێ.

بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی لە ئاژانسی ڕۆژنیوز بڵاوبووەتەوە، جموجووڵی سەربازانی تورک لە هەرێمی برادۆست بێ پچڕان بەردەوامە. لە دیمەنەکاندا دەبینرێت کە سەربازانی تورک دەستیان کردووە بە جموجووڵ بۆ دروستکردنی بنکەی نوێ. سەربازانی تورک لەژێر پاراستن و پاسەوانی پەدەکەدا لە هەرێمەکەدا دەگەڕێن و شوێن و بنکەی نوێ دیاری دەکەن.

داگیرکاریی سوپای تورک لەسەر خاکی باشووری کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ فراوانتر دەبێت، خەڵکی هەرێمەکە لە گوندەکانیان دوور دەخرێنەوە و گوندەکان چۆڵ دەکرێن. دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە جووڵەی سەربازی دەکات و دەستی کردووە بە دروستکردنی بنکەی سەربازیی نوێ.