هەڵۆی گەورەشاران لە ئێلح ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد

هەڵۆی گەورەشاران ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی لە گەڕەکی کۆرکی ئێلح بە فیشەکی هەوایی پیرۆز کرد.

یەکینەکانی تۆڵەی هەڵۆی گەورەشاران بە راگەیەندراوێک ئاماژەی بەوەکرد کە ٢٦ و ٢٨ی تشرینی دووەم بەبۆنەی ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، لە گەڕەکی کۆرکی ئێلح بە فیشەکی هەوایی چالاکیان ئەنجامداوە.

هەڵۆی گەورەشاران رایگەیاند، لە پیرۆزباییەکەدا دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' ، ' بژی پەکەکە' و 'بۆ دۆزەخ دەوڵەتی تورک' وتەوە و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر رۆژئاوا شەرمەزار کرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " لەدژی گۆشەگیری سەر رێبەرتی، هێرشەکانی دوژمن بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و هێرشی سەر رۆژئاوا هەموو ماڵ و موڵکی مادی و مەعنەوی دوژمن دەکرێنە ئامانج."

هەڵۆی گەورەشاران باسی ئەوەی کرد، " لە ٤٥مین ساڵیادی پەکەکەدا بانگەوازی لە گەنجانی کوردستانی شکۆدار دەکەین کە چالاکی، راپەرین و رێکخستنبوون بەهێز بکەن. پێویستە هەموو شوێنێک ببێتە گۆڕەپانی تۆڵەکردنەوە."

ف.ق