لە بناری قەندیل هێرشی چەکی کیمیایی ئیدانە کرا

لە بناری قەندیل لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان چالاکی ئەنجامدرا.

دوانیوەڕۆی دوێنێ لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە دژی گەریلاکان، لە گوندی شەروێتی لە بناری قەندیل چالاکییەکی ئیدانەکردن ئەنجامدرا.

لە چالاکییەکەدا شێخ محەمەد بەستێ خەڵکی گوندی شەروێتی وتی: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەرگیز دەست لە دڕندەیی هەڵناگرێت. ئێستا دوای ئەوەی بەرامبەر بەرخۆدانی گەل و گەریلاکان شکستی هێنا، چەکی قەدەغەکراو و کیمیایی بەکاردەهێنێت. هەروەها دەوڵەتانی جیهان لە بەرامبەر ئەو کارە دڕندانەیەی دەوڵەتی تورک بێدەنگن، بۆیە ئەرکی هەموو کەسێکی بە ویژدانە، کە لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاییدا بوەستێتەوە و خۆی کەڕ نەکات و ناڕەزایەتی دەرببڕن".

ژ.ت