شەهیدانی دێرسیم یادکرانەوە: لەسەر ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆ دەبین
کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی کامپی پەنابەرانی مەخمور یادی شەهیدانی دێرسیمی کردەوە.
کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی کامپی پەنابەرانی مەخمور یادی شەهیدانی دێرسیمی کردەوە.
کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) یادی هەریەک لە؛ فەرمانداری ئیلاتی دێرسیم یاشار بۆتان (عوسمان ماناک) کە لە ١ی ئازاری ٢٠٢٣دا لە دێرسیم شەهیدبوو، ئەندامی فەرمانداریی ئیلایەتی دێرسیم شەڤگار سەمسور (زەینال کوچوک) و ئارژین ساریا (شەهریبان تەکمەنورای) کە لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا لە دێرسم شەهیدبوون، کرایەوە.
یادکردەنەوەکە لە ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان، بە بەشداربوونی گەلی کامپەکە و بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدان دەستیپێکرد. دوایی ڕێزگرتنەکە محەد زێوکی باوکی شەهید یاشار بۆتان قسەیکرد و سەرەخۆشی خۆی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو بنەماڵەی شەهیدان دەربڕیی و وتی: "سەری ڕێبەرمان ساغبێ، نازانین چی بڵێین، لەبەرئەوەی هەموو ڕۆژێک شەهید دەدەین و یادییان دەکەینەوە. ئەو دەستکەوتانەی کە هەیە لە سایەیی تێکۆشانی شەهیدانەوەیە. زوڵم و ستەم نەما بەرامبەرمان نەکرێت، ڕۆڵەکانمان لەمە تێگەشتن و ڕۆشتنە چیا ئازادەکانی کوردستان بۆ وڵاتێکی ئازاد تێکۆشان. یەکێک لەوانە کوڕەکەم یاشار بۆتان بوو. هەموو کاتێک بۆ خەونی شەهیدەکان تێدەکۆشین و هیچ کاتێک خیانەت لە تێکۆشانیان ناکەین. ئەوەی مێژووی ئازار داوین خیانەتە، لە مێژووی ئێمەدا هەرگیز خیانەت کۆتایی نایەت و بووە بە هۆکاری شەهیدبوونمان. وەک بنەماڵەی شەهیدان هەمیشە لەسەر ڕێگەیی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان دەبین."
هەر لە یادکردنەوەکەدا هاوسەرۆکی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان موراد ئەنجۆ سەرەخۆشی خۆی لە ڕیبەر ئاپۆ، بنەماڵەی شەهیدان و گەریلا کرد.
دوایی قسەکردنەکان، بەڵگە فیلمێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی هەر سێ شەهید نمایشکرا و بە دروشمی 'بژی ڕێبەر ئاپۆ' و 'شەهید نامرێ' یادکردنەوەکە بەکۆتایهات.