حکومەتی تورک بە گۆڕینی دیمۆگرافیا، بۆ ئەوەی پێش لە سەرکەوتنی دەم پارتی لە شارەوانییەکانی خەلات بگرێت، بە هێنانی کۆچبەر لە ناوچەکانی ترەوە بۆ خەلات دەستیکردوە بە کارە فرت و فێڵەکانی هەڵبژاردن. لەم ساڵانەی کۆتاییدا، ژمارەیەکی زۆر لە بینایی نیشتەجێبوون لە لایەن ئاکەپە و کۆمپانیاکانی نزیک لە دەسەڵاتداری دروستکراوە. بە گواستنەوەی هەزاران بنەماڵەی تورک و کۆچبەر گواستراوەنەتەوە بۆ یەکە نیشتەجێبوونانەی خەلات، کە ئەمەش بەردەوامی گۆڕینی سیاسەتی دیمۆگرافیایە لەو هەرێمە.
دەستوەردانە لە هەڵبژاردن
وێڕایی ئەوەی پارتی دیموکراسی و ئاشتی (بەدەپە) لە ساڵی ٢٠١٤دا، وە پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ساڵی ٢٠١٩دا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا لە هەڵبژاردەنە خۆجییەکاندا، بەڵام دەسەڵاتداری ئاکەپە- مەهەپە بە دەستوەردان و گوشار لە دەستەیی هەڵبژاردنەکاندا، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی گۆڕیی و ئەنجامەکانی لە سودی بەربژێرەکانی ئاکەپە یەکلاکردەوە.
بۆ ئەوەی دەم پارتی سەرکەوتن بەدەست نەهێنێت
لەبەرئەوەی دەم پارتی بە پێشەنگایەتی گەل بە دڵنیاییەوە لە هەڵبژاردەنە خۆجییەکان سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت، دەسەڵاتداری ئاکەپە- مەهەپە بۆ ئاستەنگکردنی ئەم سەرکەوتنانەی دەم پارتی، کۆچبەری تورکی ئاهسکای کە ماوەیەکی زۆرە لە خارپێت جێگرکرابوون، دەگوازرێنەوە بۆ خەلات و لەوێ جێگیردەکرێن. حکومەتی ئاکەپە کە لەمانگی شوباتدا ٧٠٣کۆچبەری لە خەلات جێگیرکردەوە، خواستێتی هەتا هەڵبژاردەنەکانی ٣١ ئازار بە هەزاران کۆچبەر بگوازێتەوە بۆ ئەو هەرێمە.