تەرمی سارا تۆڵهڵدان لە قلەبان بەخاکسپێردرا

تەرمی سارا تۆڵهڵدان (دلارا ئورپەر) کە لە مێرسین چالاکی گیانبازی ئەنجامدابوو، لە قلەبان بەخاکسپێردرا.

تەرمی ساراتۆڵهڵدان (دلارا ئورپەر) کە لە ٢٦ی ئەیلولدا لە مێرسین چالاکی گیانبازی کردبوو، لە گۆڕستانی چەمان لە قلەبان بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.

بنەماڵەکەی دوێنێ تەرمەکەیان لە دەزگای پزیشکی دادی مێرسین وەرگرتبووەوە. تەرمەکە لە ژێر گەمارۆی تونددا گەیەنرابووەوە ناوچەی قلەبانی شڕنەخ. پۆلیسەکان تەنیا رێگەیان بە ئەندامانی خێزانەکەدا کە بچنە ناو گۆڕستانەوە. ئەندامانی خێزانەکەش دوای پشکنین توانیان بچنە ناو گۆڕستانەکەوە.

دوای بەخاکسپاردنی تەرمەکەش رێگە بە ئەندامانی خێزانەکە نەدرا بچنە شوێنی پرسە لە قلەبان. داوالە بنەماڵەکە کرا لە قلەبان جێبهێڵن.

هـ . ب