لە راگەیەندراوی دیوانی هاوسەرۆکایەتیی کۆنگۆە-گەلدا هاتووە: "دەوڵەتی تورک، کە بە شەڕی تەکنیکی دژ بە گەریلاکانی ئازادیی خەڵکی کوردستان سەرکەوتوو نەبوو، لە چەمکی شەڕی بەرامبەر بە بەرخۆدانی گەریلادا شکستی هێناوە. ئەو شەڕە ماوەی شەش مانگی خایاندووە و دەوڵەتی تورک شکستی هێنا و سەرنەکەوت و بۆ ئەوەی ئەنجامێک بە دەست بهێنێت هەموو جۆرە تاوانێکی جەنگ ئەنجام دەدات".
'ئێمە بە کردار و چالاکییەکانمان وەڵام دەدەینەوە'
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی و هەموو جۆرە گازێکی ژەهراوی دژ بە گەریلاکان بەکاردەهێنێت. ڤیدیۆ و دیمەنی دوو گەریلا، کە بە هۆی گازی ژەهراوییەوە ژەهراوی بوون، لە میدیاکاندا بڵاوکرایەوە. ئەوەی لە ڤیدیۆکەدا بینرا تیرۆری دەوڵەتە، سیاسەتی جینۆسایدکردنی کوردە. بۆ ڕای گشتی و ڕێکخراوە نێونەتەوەیەکان، کە بەرامبەر بە تیرۆر و تاوانی دەوڵەتی تورک بێدەنگن، هیچ بەڵگەیەکی بەهێزتر لەو دیمەنانە نییە، کە لە دژی تیرۆری دەوڵەتی تورک دەست بە جموجوڵ بکەن.
ئەو ڤێدیۆ و دیمەنانە داوا لە رێکخراوی رێگریکردن و قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان (ئۆ پی سی دەبیلو - OPCW) و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕای گشتی دەکات، کە بە ئەرکی خۆیان هەستن و ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن. سەرەڕای هەموو ئەمانە ئەگەر هێشتا نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی (ئۆ پی سی دەبیلو - OPCW) و دەزگا پەیوەندیدارەکانی تر دەستبەکارنابن و بە ئەرکی خۆیان هەڵنەسن، ئەوا ئەم دەزگایانە هاوبەشی ڕاستەوخۆی ئەو تاوانانەی جەنگەن.
ئێمە داوا لە گەل و دۆستانمان دەکەین؛
بۆ ئەوەی ڕای گشتی و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، کە بەرامبەر بە تیرۆری دەوڵەتی تورک بێدەنگن و بۆ ئەوەی دەست بە جموجوڵ بکەن، ئێمە ڕاەپەڕین و خۆمان سەفەربەر دەکەین. دەبێت هەموو کەس بزانێت، کە ئیدی قسە بێ مانا بووە. دوای ئەم ڤیدیۆ و دیمەنانە، هیچ وشەیەک بۆ وتن نەماوە، ئێمە بە کردار و پراتیکی خۆمان وەڵام دەدەینەوە. ئێمە دەبێت تووڕەیی خۆمان بە چالاکییەکانمان لە بەرزترین ئاستدا نیشان بدەین، دەبێت لەم کاتەدا گەلەکەمان لەسەر پێی بن و ڕاپەڕن.
ژەهراویکردنی گەریلا ژەهرخواردکردنی گەلی کوردە، لەناوچوونی گەلی کوردە. لە دژی دەوڵەتی تورک، کە تاوانی جەنگ دەکات بێدەنگ مەکە. بێدەنگی مردنە، قبووڵکردنی هاوبەشبوونە لەم تاوانە جەنگییەدا. پێویستە ڕای گشتی و دەزگا و رێکخراوە نێونەتەوەییەکان بە خێرایی دەست بەکار ببن و بە ئەرکی خۆیان هەستن".
ژ.ت