یەبەشە ناسنامەی سێ فەرماندەی خۆی ئاشکراکرد کە لە هێرشێکی ئاسمانیدا شەهیدبوون
فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) رایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٧ی ئەیلولدا لە سەردەشت هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامداوە و سێ فەرماندەی ئەوان شەهیدبوون.
فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) رایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٧ی ئەیلولدا لە سەردەشت هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامداوە و سێ فەرماندەی ئەوان شەهیدبوون.
فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) سەبارەت بە ناسنامەی سێ فەرماندەی خۆی کە رۆژی یەکشەممە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا شەهید بوون، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
"رۆژی یەکشەممە لە نزیک کەمپی سەردەشت کاتژمێر ١٣:٥٠ لە دژی ئۆتۆمبێلێک هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا و لەو هێرشەدا سێ فەرماندەمان شەهیدبوون".
یەبەشە ناسنامەی شەهیدەکانی ئاشکرا کرد ورایگەیاند، یادی شەهیدان لە تێکۆشان و سەرفرازی شەنگالی خۆبەڕێوەبەر و ئازاد بە زیندوویی رادەگرن.
فرماندەیی یەبەشە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و گەلی کورد کردووە و رایگەیاندووە، "سەرخۆشی لە بنەماڵەی هەڤاڵانمان دیندار ئاڤێستا، پیران پیر و چیا فەقیر و هەروەها سەرەخۆشی لە سەرجەم گەلی شەنگال دەکەین، بەڵێن دەدەین کە ئێمە یادی ئەوان لە تێکۆشانی شەنگالی خۆبەڕێوەبەری ئازاددا گەورە دەکەین و بە سەرکەوتن تاجداری دەکەین".
لە راگەیەندراوەکەدا لە بارەی ناسنامەی شەهیدان ئەم زانیارییە هاتووە:
ناسنامەی شەهیدان بەم جۆرەیە:
ناسناو: دیندار ئاڤێستا
ناو و پاشناو: خالید رەشۆ قاسم
ناوی دایک: دەلال
ناوی باوک: رەشۆ قاسم
لەدایکبوون: ١٩٩٧- سیبا شێخ خدر
بەشداربوون: ٢٠١٤-دێرک
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧-٠٩-٢٠٢٣/ سەردەشت
ناسناو: پیران پیر
ناو و پاشناو: رائید حەجی فەرحۆ
ناوی دایک: گوزە
ناوی باوک: حەجی فەرحۆ
لەدایکبوون: ٠١-٠١-١٩٩٦- دوهۆڵا
بەشداربوون: ٢٠١٧
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧-٠٩-٢٠٢٣/ سەردەشت
ناسناو: چیا فەقیر
ناو و پاشناو: کەمال ئیلیاس برۆ عەلی
ناوی دایک: بەزار
ناوی باوک: ئیلیاس برۆ عەلی
لەدایکبوون: ١٩٩١- کۆلکا
بەشداربوون: ٢٠١٥- خانەسۆر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧-٠٩-٢٠٢٣/ سەردەشت
هـ . ب