بە دیمەن

قەرەسوو: خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ تەواوی مرۆڤایەتی دەگرێتەوە

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە مستەفا قەرەسو رایگەیاند، "ئەم خاوەندارییە هەموو مرۆڤایەتی دەگرێتەوە. ئەو کاتەش سی پی تی و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن و رێبەر ئاپۆش بە تێکۆشانێکی لەو جۆرە ئازاد دەکرێت".

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە مستەفا قەرەسوو لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی مەدیا خەبەردا هەڵسەنگاندنی بۆ رۆژەڤ و بابەتەگەرمەکانی رۆژ کرد. هەڵسەنگاندنەکانی بەم جۆرەیە:

"ماوەی ٩ ساڵە گۆشەگیریەکی دژوار بەسەر رێبەرایەتیدا جێبەجێ دەکرێت. هەندێک جار دیدار هەبوو، بەڵام لە بنەڕەتدا ٩ ساڵە گۆشەگیری چڕ لەئارادایە. لە راستیدا ٢٥ ساڵە گۆشەگیری قورس دەسەپێندرێت. ماوەیەک دیدار لەگەڵ رێبەرایەتی ئەنجام دەدران. لەوانەیە وکە دانوستان بوو، بەڵام مامەڵەی دەوڵەتی تورک بۆ دانوستان نەبوو. ئەوە ئاشکرابوو. ئێمەش لەو پرۆسەیەدابووین.

ئەگەر گۆشەگیری لە سەر رێبەرایەتی لەم ئاستەدا بەڕێوەدەبرێت، بێگومان ئەوروپاش بەرپرسە لەوەدا. خۆی لە خۆیدا رێبەر ئاپۆ لە یەکەم دیدارەکاندا وتبووی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، ئەنجومەنی ئەوروپا، کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) بەرپرسیارن. ئەوان ئەو سیستەمەیان دامەزراندووە. ئەو سیستەمە لە نێوان ئەوروپا، ئەمریکا و تورکیادا دامەزراوە. لەبەر ئەوەی ئەوروپا و ئەمریکا رێبەر ئاپۆیان رادەستی تورکیا کرد. تورکیا هیچ هەوڵێکی بۆ بەدیلگرتنی رێبەر ئاپۆ نەبوو. ئەگەر هەڵوێستی ئەوروپا و ئەمریکا نەبوایە، تورکیا نەیدەتوانی هیچ شتێک بکات. لەراستیدا ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا، ئەندامانی پەرلەمانی یۆنان رێبەر ئاپۆیان بانگهێشت کردبوو. رێبەر ئاپۆش بە بیرۆکەی ئەوەیە کە ئاخۆ دەتوانێت لە ئەوروپا چارەسەری سیاسی بدۆزێتەوە، رووی کردە یۆنان. دواتریش چووە ئیتالیا. ویستی بچێتە ئەوروپا، ویستی لەوێ بمێنێتەوە بەڵام ئەوروپا قەبوڵی نەکرد. یاساکانی خۆیشی جێبەجێ نەکرد. دادگاییکردنی رێبەر ئاپۆ لە ئەڵمانیا خرابووە بەرباس، بەڵام دۆسیەکەش نەکرایەوە. ئەمە لەکاتێکدایە دەبوایە دۆسیەکە بکرایەوە. داواکاری رێبەر ئاپۆ بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری سیاسی قەبوڵ نەکرا. هەزاران لایەنگر و هەواداری پەکەکە لە ئەوروپا مافی پەنابەری سیاسیان وەرگرت. بەڵام ئەو مافەیان بە رێبەر ئاپۆ نەدا.

راگەیەندرا و لێدوانەکان دەریدەخەن سی پی تی تووشی دۆخێکی دژوار بووە

لە رووی بە دیلگترنی رێبەر ئاپۆ و رادەستکردنی بە تورکیا، ئەمریکا رۆڵی سەرەکی گێڕا. ئەوان بە تورکیایان وت کە سیستەمێکی لەو جۆرە هەبێت. واتە ئەوان ئەو سیستەمەیان هێنایە کایەوە. سیستەمێکی لەم جۆرەیان بونیادنا. یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا راستەوخۆ بەرپرسن لەو سیستەمە. ئەوان لەم گۆشەگیریە، لەو سیاسەتانەی ٢٥ سآڵە لە ئیمراڵی پەیڕەو دەکرێن، بەرپرسیارن.

سی پی تی لێدوانیدا، خۆی لە خۆیدا عومەر ئۆجالانیش و پارێزەرانیش چوون. سی پی تی دواتر کەوتە رووگیریی و دژوارییەوە. هەروەها دیدارێکیشیان هەبوو. ئەوەش دەریدەخات سی پی تی تەنگەزار بووە و لە دۆخێکی دژواردا گیری کردووە. وتیان 'ئێمە ناتوانین لێدوان بدەین. ئەگەر تورکیا رێگە بدات دەتوانن لێدوان بدەن' یان ' ئەگەر لە ئیمراڵی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ هەبێت ئەو کاتە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بەرپرسیارە'، ئەو روونکردنەوانە دەریدەخات کە تەنگەزار و رووگیر بوون و لە دۆخێکی دژواردان.

مامەڵەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاش بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتانە. بابەتانی مافی مرۆڤ، یاسا، دادپەروەری کاتێک بابەتەکە دەبێت بەرژوەندی سیاسی سڕ دەکرێن. بە تایبەتی کاتێک بابەتەکە دەبێتە پرسی کورد بەرژەوەندی سیاسی رۆڵ دەگێڕن. خۆی لە خۆیدا نوسەرێکی ئەوروپی کاتێک کتێبێکی بە ناوی 'کوردی بێ پارێزەر' نوسیبوو. وەک ئاماژە بەوەی کورد بێ پشت و پەنان ئەوەی وتبوو. لێرەدا ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە گوشاری رای گشتی زیاد بکرێت. بە تەواوەتی لە بەرامبەر سی پی تی دەتوانرێت تێکۆشانی یاسایی بەڕێوەببرێت، بەڵام بۆ ئەوەی ئەنجام بەدەستبهێندرێت گرنگە خاوەنداری زیاتر لە رێبەر ئاپۆ بکرێت. دەبێت ئێمە هەڵمەتی ئازادی رێبەرایەتی گەورە بکەین. ئەگەر ئێمە ئەوە بکەین، ئێمە دەتوانین ئەنجام بەدەست بهێنین. ئەگینا بە بانگەواز، بە وتنی 'ئێوە بۆ ئەمە ناکەن' نابێت. لەبەر ئەوە دەبێت ئێمە بە تێکۆشان، هەڵوێست و خاوەنداری گوشارێکی بەو جۆرە بخەینە سەر رای گشتی، کە گوشارێک بکەخەنە سەر دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، سی پی تی. ئەگەر زۆر شەرمەزار بکرێن، بگەنە ئەو ئاستەی کە لە هۆکاری هەبوونی خۆیان بپرسنەوە، ئەو کاتە هەڵوێستی جیاواز نیشان دەدەن. هەربۆیە دەبێت ئێمە هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەرایەتی بەرەپێشتر ببەین.

دژوارە رێبەرێک لە زینداندا بێت کە ژنان خاوەنداری لێدەکەن

بە راستیش لە جیهاندا خاوەنداری گەورە هەیە. خاوەندارییەکی یەکجار گەورە هەیە. خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ زیاتر گەورە دەبێت. دەبێت مرۆڤ بڕوای بەوە هەبێت و بەرەوپێشتری ببات. ژنان زیاتر خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکەن. لەبەر ئەوەی ژنان لە سەرتاسەری جیهان ئەوە دەبینن. رێبەر ئاپۆ بە ئەندێشە، فەلسەفە، تیۆری، مامەڵەی خۆی مێژووی دروست و راستی بۆ ژنان دەستنیشان کردووە. هەڵوێستی تێکۆشانی نیشان داون. هێڵی ئازادی ژنانی خستووەتەڕوو. سیستەمی پیاوسالاری رسوا و شەرمەزار کردووە.  هەربۆیە ژنان زیاتر خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکەن. دەتوانم بە ئاسانی ئەوە بڵێم. رێبەرێک کە ژنان لەم ئاستەدا بە بەهێزی خاوەنداری لێدەکەن، ئەستەمە کە لە زینداندا بهێڵدرێتەوە. شکاندنی گوشار لە سەر رێبەرایەتی بە خاوەنداری لە ژنان دەبێت. بێگومان مرۆڤایەتی بە تەواوەتی خاوەنداری لێدەکات، بەڵام ژنان هەندێک زیاتر خاوەنداریان لێکردووە و خاوەنداری لێدەکەن. لەبەر ئەوەی ژنان بەهۆی هەڵوێستی خۆیانەوە لە مێژوودا نەبوونە باڵادەست، نەبوونە دەسەڵاتدار. لەبەر ئەوەی نەبوونە هێزی سەرەکی گوشاری کۆلۆنیالیستی و هێشتا خاوەن ویژدان، دادپەروەر و راستەقینەن. هەربۆیە باشتر خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکەن.

خاوەنداری لە رێبەرایەتی پرسی تەواوی مرۆڤایەتیە

ئەم خاوەندارییە تەواوی مرۆڤایەتی دەگرێتەوە. ئەو کاتە سی پی تیش هەڵوێستی دروست نیشان دەدات. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاش ئەرکی خۆی بەجێدەگەیەنێت. یاخود رۆڵی خۆیان بیردەکەوێتەوە و رێبەر ئاپۆش بە تێکۆشانێکی بەو جۆرە ئازاد دەکرێت.

هەربۆیە بەتایبەتی کورد، هەموو هێزە دیموکراتیەکاکن خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ بکەن. خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ تەنیا پەیوەندی بە گەلی کوردەوە نییە. بابەتێکی هێزە دیموکراسیەکان و کۆی مرۆڤایەتیە. لەبەر ئەوەی رێبەرایەتی بە ئەندێشەکانی خۆی خزمەتی بە تەواوی مرۆڤایەتی کردووە، بۆ ئازادی مرۆڤایەتی و ژیانی دیموکراتیک کار دەکات، ئەوە بە ژیان و هەڵوێستی خۆی نیشان دەدات. ئێمە لەو بڕوایەداین کە خاوەنداری لە رێبەرایەتی زیاتر گەورە دەبێت و رێبەرایەتی ئازاد دەبێت.

شەهیدانمان بوونە رێبەری تێکۆشانمان

مانگی ئایار لە کەسایەتی حەقی قەراردا مانگی شەهیدانە. لە لایەکی دیکەوە، شەهیدی گرنگ لە مانگی ئایاردا پێشکەش کران. لە ٢ی ئایاردا محەمەد قەرەسونگور و ئیبراهیم بیلگین شەهیدبوون. ٦ی ئایار دەنیز گەزمیش، حسێن ئینان و یوسف ئاسڵان لەسێدارەدران. ٩ی ئایار چوار شۆڕشگێڕ لەلایەن ئێرانەوە لەسێدارە دران. ١١ی ئایار مزگین شەهیدبوو. ١٤ی ئایار لەیلا قاسم و هەڤاڵانی شەهیدبوون. ١٨ی ئایار حەقی قەرار و ئیبراهیم کایپاکایا شەهیدبوون. ١٧ی ئایار فەرهاد کورتای، ئەشرەف ئاینک، مەحمود زەنگین و نەجمی ئۆنەر شەهیدبوون. ٢٧ی ئایار هەڤاڵ قاسم ئەنگین شەهیدبوو. ٣١ی ئایار سینان جەمگیل و هەڤاڵانی شەهیدبوون. لەم دواییەشدا لە ٢١ی ئایار هاوڕێ دەنیز کە خەڵکی بایەزیدبوو شەهیدبوو. لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانەدا سەرجەم شەهیدانی شۆڕش بە پێزانین و رێزە بە بیر دەهێنمەوە.

ئێمە تێکۆشانمان لە رێگەی شەهیدەکانەوە بەرەوپێش برد. شەهیدبوون، شەهیدانمان بوونە رێبەری تێکۆشانمان. لەبەر ئەوەی تێکۆشانمان لە هەلومەرجێکی یەکجار دژواردا بەڕێوەدەچێت. لەبەر ئەوەی لە هەلومەرجی ئەستەم و دژواردا تێکۆشان تەنیا بە شێوەی گیانبازی دەکرێت. بەربەستەکانی بەردەم تێکۆشان رادەماڵن. هەربۆیە شەهیدان لە تێکۆشانی ئازادیدا خاوەن رۆڵێکی گرنگن. پێشەنگایەتی دەکەن. ئەوانە ئەو شەهیدانە نین کە لە شەڕێکی ئاساییدا گیانیان لەدەستداوە. لە دژی کۆلۆنیالیزم، قڕکاری لە ناوچەیەکی وەک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا شەهیدبوون. ئاستەنگی و بەربەستەکانیان راماڵی. هەربۆیە دەبێت راستی شەهیدان لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بە دروستی لێی تێبگەین.

پەکەکە لەسەر پەیمانی شەهیدان دەمێنێتەوە

پێویستە لە ڕووی ئایدۆلۆژی، سیاسی، ئەخلاقی و ویژدانییەوە لە کەسێتی شەهیداندا دڵخوازی ئازادی زۆر بەباشی بهێنینە بیری خۆمان. گەر بەم شێوەیە مانگی شەهیدانمان لە یادبێت، ئەو کاتە دەتوانین مانادارییەکی ڕاستەقینە بدەین بە شەهیدان. گەر لە مانای شەهیدان تێبگەین، ئەو کاتە تێکۆشانێکی مەزنتر بەڕێوەدەبەین و ئاستەنگییەکان ڕادەماڵین.

لە جیهاندا لە نمونەی تێکۆشانی ئێمە نیە، بێگومان لە هەندێک وڵاتدا تێکۆشانی فیدای ئەنجامدراوە، بەڵام هەرگیز نەیتوانیەوە وەک تێکۆشانی ئێمە بەردەوام بێت. تێکۆشانێکی ئاسایی بەڕیوەنابەین، تێکۆشانێکە بە تەواوی خۆی سپاردووە بە تێکۆشانی فیدایی. ئەم فیداکارییە زۆر زیندووە. بۆیە فیداکاری هەموو کاتێک پێشکەوتن دەئافرێنێت و ڕێگە بۆ تێکۆشانمان ئاوەڵا دەکات. هەر بۆیە ڕێبەرێتی دەبێژێت 'پەکەکە پارتی شەهیدانە' چونکە پەکەکە بەشەهیدانەوە خۆی ڕادەگرێت. گەر تێکۆشانی شەهیدانمان نەبووایە، ئەم تێکۆشانەمان بەرەوپێشەوە نەدەچوو. بەم بۆنەیەوە لە کەسێتی شەهیدانی ئایاردا هەموو شەهیدانمان بە ڕێز و حورمەتەوە یاد دەکەینەوە.

لە بنکی ١ی ئایاردا لەسێدارەدانی پێشەنگی کرێکاران هەیە

١ی ئایار ڕۆژێکی گرنگە. تاکە ڕۆژێکی جیهانییە کە هەموو گەلێک و تەواوی مرۆڤایەتی پیرۆزی دەکات. ڕۆژی تێکۆشانی هاوبەش و بەهایی هاوبەشە. کاتێک      ١ی ئایار هەڵدەسەنگێنرێرت پێویستە بەهاکانی بۆ مرۆڤایەتی و داهاتوو باش هەڵسەنگێنین. لەبەرئەوەی تەواوی مرۆڤایەتی خاوەنداری لێ دەکات.

١ی ئایار لە ١٨٩٩دا لە دووەمین ئەنتەرناسیۆناڵدا وەک جەژن و ڕۆژی تێکۆشان قبوڵکرا. لەو کاتە بەدواوە لە هەموو جیهاندا پیرۆز دەکرێت. بەڵام پێش ئەوە ڕۆژەش تێکۆشان هەیە. بەرخۆدانی کرێکاران هەیە کە لەساڵی ١٨٨٦ دەستپێکرد، بۆ کارکردنی ٨ کاتژمێری بوو. دواتر لە ساڵی ١٩٧٧دا ڕووداوێکی مەزن ڕوویدا، دوایی ڕوودانی ئەم ڕووداوە ٤ پێشەنگی کرێکاران لە سێدارەدران. بۆیە لە بنکی ١ی ئایاردا لەسێدارەدانی پێشەنگی کرێکاران هەیە.

لەو رۆژە بەدواوە کرێکاران مافی کارکردنی ٨ کاتژمێرییان بەدەستهێنا. گۆڕا بۆ ڕۆژیی تێکۆشان لە دژی گوشار و چەوساندنەوە. لەو ڕۆژەوە لە جیهاندا کە تورکیاشی تێدایە، تێکۆشانی مەزنی کرێکاران بەڕێوەچووە و قوربانی گەورە دراوە. لە ١ی ئایاردا هەستی کرێکاران لە ڕزگاربوون لە مۆدێرنێتەی سەرمایەداری و چەوساندنەوەی کرێکاران مەزنتر بوو. لە دژی چەوساندنەوە گۆڕا بۆ دڵخوازی بۆ تێکۆشان، لە دژی گوشار و ستەم گۆڕا بۆ تێکۆشانی هەموو کۆمەڵگا. ١ی ئایار رۆژێکی گرنگی لەم شیوەیییە.

لە تورکیاشدا هەر لەسەرەتاوە ١ی ئایار بە ڕۆحی تێکۆشانەوە پیرۆزکرا. دەوڵەتی تورک جار بە جار ١ی ئایاری وەک 'جەژنی بەهار' پێناسەدەکرد، بەڵام ئەمەی بەسەردا تێنەپەڕی بۆیە لە کۆتاییدا ١ی ئایار بووە ڕۆژی کرێکار و ڕەنجدەران.

١ی ئایار هەموو کاتێک ڕۆژی تێکۆشان بووە

شاهیدحاڵی ڕووداویی ١ی ئایاری ١٩٧٧ی تورکیام، کە تێیدا ٣٤ کرێکار و ڕەنجدەر کوژران. لە بەردەم پەیکەری تەقسیمدابووین، کە هێرشکرا. من لەوێ بووم، بریندار و کورژاوانمان خستە تەکسیەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەمانکرد.

دواتر ١ی ئایار قەدەغەکرا، بەڵام وێڕایی ئەوە لە ١٢ ئەیلول بەدواوە بە شێوازی جیاواز ١ئایار بووە ڕۆژی بەرخۆدان. جارێکی تر کوشتن ڕوویدا، بۆیە لە تورکیادا ١ی ئایار بووە بە ڕۆژی بەرخۆدان.

١ی ئایار لە هەمان کاتدا وەک جەژنی سۆسیالیزمە، یانی پێویستە وەک ڕۆژی سۆسیالیزم سەیربکرێت. لە دژی زۆرداری سەرمایەداری و چەوساندنەوە وەک رۆژی تێکۆشانی پێكهێنانی سۆسیالیزم هەڵبسەنگێنرێت. پێویستە بەم شێوە لە ١ی ئایار تێبگەیین. بە تێکۆشانی ١٢٥ ساڵە ١ی ئایار وەرچەرخا بۆ ڕۆژێکی لەم شێوەیە. بێگومان پێویستە مرۆڤ ١ی ئایار بۆ بڵاوکردنەوەی تێگەیی سۆسیالیزم لە ناو کۆمەڵگەدا، تێکۆشان بەرەوو پێشەوە بەرێت.

١ی ئایار ڕۆژی بەرەپێشبردنی تێکۆشانی هاوبەشی گەلی کوردە

پێویستە بەو شێوەیە لە ١ی ئایار بڕوانین کە چۆن لە دژیی سەرمایەدارییدا، سۆسیالیزیمی دیموکراتیک بەڕێوەبەرین و بەرەو پێشەوەی ببەین. بۆیە نابێت ١ی ئایار هەر دەنگهەڵبڕین بێت لە گۆڕەپانەکاندا، بەڵکو وەک نوێکردنەوەی هۆشمەندی و بەهێزکردنی تێگەیی تێکۆشان هەڵسەنگێنین.

بەم شێوەیە لە ١ی ئایار تێبگەین. بێگومان ١ی ئایار بۆ ئێمە ئەو رۆژەیە کە لەگەڵ گەلانی تورکیا تێکۆشانی گەلی کورد بەرەوپێشەوەبەرین. بەڕاستی شۆڕشگێڕ، دیموکراتیک، سۆسیالیزم لە تورکیادا هەمیشە لەناو تامەزۆریی و حەسرەتێکی لەم شێوەیەدابوون. هەڵگریی تێگەیەک بوون کە لەگەڵ گەلی کورددا تێکۆشانی هاوبەشی گەلانی تورکیا بەڕێوەببرێت. ١ی گوڵان گرنگییەکی لەم شێوەیی هەبوو.

هێزە کرێکاری و دیموکراسییەکان لە تورکیادا بە فاشیزمی ١٢ی ئەیلول سەرکوت و بێدەنگکران. دەسەڵاتداری ئاکەپە هەر بۆ بەردەوامی دان بە ڕووداوەکانی ١٢ی ئەیلول هێنرایە سەر دەسەڵات. پێوستە ڕێک بەم شێوەیە بووەترێت. ١٢ی ئەیلول ڕێگەی بۆ فەتحوڵا گولەنییەکان و ئیسلامی سیاسی کردەوە.بۆئەوە ئەوەکرا؛ بۆ ئەوەی دەوڵەت و ئیسلامی سیاسی بکەن بەیەک، لەو ڕێگەیەوە هەم تەڤگەری ئازادی کورد، تێکۆشانی گەلی کورد سەرکوتکرا، کورد بە تەنها مایەوە، هەم  چەپگەرایش سەرکوتکرا. بێگومان بە تێکۆشانمان تاڕەدەیەکی زۆر ١٢ی ئەیلول ئاستەنگکرا. لە ڕیگەی ئەردۆگانەوە خواستیانە ئەوە تەواو بکەن. پێویستە بەم شێوەیە هەڵسەنگێنرێت.

ڕیبەر ئاپۆ ١٢ی ئەیلولی وەک هێڵی لیبراڵی هەڵسەنگاند. هەڵسەنگاندنی ڕیبەر ئاپۆ لە پاریزنامەکەیدا بەم شێوەیە. لە ڕاستیشدا لە پراکتیکشدا ئەمەی بینی.

پێویستە لە 1ی ئایاردا تێکۆشان باشترتر بەرز بکرێتەوە

نەورۆز، ٨ی مارس و بەشدارییەکی گرنگی گەل لە هەڵبژاردنەکان، هەموو بە هێزەوە ئەنجامدرا، پێویستە لە ١ی ئایاردا هەمان حەماسەت بکرێت. ئەو گوشار و ستەمگەرییەی لە ١٢ی ئەیلولەوە دروست بووە، پێویستە کۆتایی پێ بهێندرێت و وەک پرۆسەیەکی نوێ بۆ بەهێزکردنی تێکۆشان لە تورکیا بۆ دیموکراسی و ئازادی هەژمار بکرێت.

پێویستە ١ی ئایاری ئەمساڵ وەک سەرەتای سەردەمێکی نوێ هەژمار بکرێت کە ١٢ی ئەیلوول بەتەواوی شکستی هێناوە و لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشان بۆ دیموکراسی و ئازادی گەلی کورد، گەلانی تورکیا، کرێکاران و ژنان بەهێزتر بووە. لەسەر ئەو بنەمایە، داوا لە گەلی کورد دەکەم کە لە ١ی ئایاردا بڕژێنە مەیدانەکان، لەگەڵ گەلانی تورکیا،کرێکاران و ژنانەوە تێکۆشان مەزنتر بکەنەوە.

کۆمەڵگا بەهۆی لەناوبردنی بەها کۆمەڵایەتییەکان ڕاپەڕی

بەڕای من پێویستە هەڵبژاردنە هەرێمیەکانی ٣١ی ئادار زۆر باش هەڵبسەنگێندرێت. بە تایبەت لە لایەن گەلی کوردەوە پێویستە هێزەکانی دیموکراسی بە دروستی هەڵسەنگێندرێن. هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار، دەبوو بۆ بەهێزکردنی فۆڕمی ئازادیی ١٢ی ئەیلول بێت. ئەو کات تورکیایەکی نوێ دروست دەبوو. ئەردۆغان ئەو تورکیایەی کە ئامانجی ١٢ی ئەیلول بوو بنیات دەنا. بەم شێوەیە دەبێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. بەڵام ٢٢ ساڵ تێپەڕی. بەڵام نەیانتوانی بەسەرکەوتنی بگەیەنن. لە ٩ ساڵی ڕابردوودا ئاکەپە و مەهەپە بۆ بەدیهێنانی ئەمە هاوکاریان کرد و بوونە ترسێک بۆ گەلانی تورکیا. سیستەمێکی فشاریان دروست کرد کە هیچ نموونەیەکی لە جیهاندا نییە. هەم گوشاریان لە سەر گەلی کورد و هەم گەلانی تورکیا دروست کرد.

چیرۆکەکانی ئاکەپە، مەهەپە چۆن تورکیایان بنیات نا؟ بە سیاسەتێک کە لە هیچ شوێنێکی جیهاندا نەبینراوە، دژایەتی کۆمەڵگای تورکیایان دەست پێکرد کە تەنانەت وڵاتانی فاشیستیش بەم شێوەیە نەیانکرد. وڵاتانی دراوسێ بە دوژمنایەتییەوە سەیری یەکتریان دەکرد. دەست بە شەڕێکی تایبەت بەسەر کۆمەڵگادا کرا.

ئەگەر کورتخایەن بووایە، ڕەنگە کۆمەڵگا بەرگەی بگرێت. بەڵام شەڕێکی درێژخایەن دەستی پێکرد کە لە کۆمەڵگادا ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە. بەڕاستی دەتوانین بڵێین هۆکاری ڕووخانی حکومەتی ئاکەپە لە ٣١ی ئاداردا سەرهەڵدانی ئەو بەهایانە بوو لە کۆمەڵگا کە لەلایەن ئاکەپە و مەهەپە بە ئامانج گیرا بوو.

ماف، یاسا، ویژدان، یەکسانی و ، دادپەروەری؛ هەموو ئەم بەهایانە لە کۆمەڵگادا هەیە. کۆمەڵگاکە سەرهەڵدانی کرد. چونکە هەموو ئەم بەهایانە بە ئامانج گیرا بوون. بەڵێ لە هەموو لاوە فشار و چەوسانەوە، هێرش بۆ سەر بەهاکانی کۆمەڵگا کرا.

لەم ڕوانگەیەوە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە بە دڵنیاییەوە شکستی هێنا. ئەم شکستە سەردەمێکی نوێی لە تورکیا هێنا کایەوە. بەراستی دەتوانم بڵێم؛ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی مانگی ئایاری ٢٠٢٣دا ئەنجامێکی هاوشێوە بەدەست هێنرا. لەوێش فێڵیان و ساختەکارییان کرد. لەو ڕۆژەوە بە ڕەزامەندی سەرکەوتنی هەڵبژاردن، هەروەها بە هۆکاری ئابووری و هۆکاری دیکە، هیچیان بۆ چارەسەرکردنی ناڕەزاییەکانی کۆمەڵگا ئەنجام نەدا.

سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان دەبێ وەک سەرەتایەک سەیر بکرێت

ئێمە بە ڕێبازەکەمان سەرکەوتین، پەسەندیان کرد بەڵام گوشارەکان بەردەوام بوون. ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەوکاتەش لە هەڵبژاردندا شکستیان هێنا. پێویستە بەم شێوەیە هەڵسەنگێندرێت. ئەگەرنا لە ماوەی ١٠ مانگدا هیچ گۆڕانکارییەک لەم ئاستەدا ڕوونادات. گۆڕانکاریی پێش ئەوەش هەبوو. دەمەوێت ئەمە بڵێم؛ فێڵ و ساختەکاری ئەنجامدرا. لەم هەڵبژاردنانەدا گەلانی تورکیا بەڕاستی هیوایان گرتەوە، ئاسوودە بوون. ئەم لایەنە زۆر گرنگە. دەکرێت بڵێین بیرۆکەی 'ئاکەپە شکست ناهێنێت' یەکلایی بووەوە. کۆمەڵگای وابەستەی شەڕی تایبەت کردبوو. بەڵام ئەم ڕێبازە ڕووخا.

قسەیەکی ئەبراهام لیکۆڵن هەیە. بەڕاستی وتەیەکی جوانە. دەتوانیت بەردەوام مرۆڤێک گێل بکەیت، دەتوانیت ناوبەناو گروپێک گێل بکەیت. -من وەک نموونە دەیڵێم- بەڵام ناتوانیت بەردەوام کۆمەڵگایەک گێل بکەیت. چونکە کۆمەڵگا ڕێکخراوێکی مێژووییە.

ڕەنگە هەندێک شت کاریگەری لەسەر مرۆڤ هەبێت، بەڵام کۆمەڵگا ئەو بەهایانەی هەیە کە لە هەستی ماف و دادپەروەری و یەکسانی ناڕەزایی خۆی نیشان دەدات. ئەمەمان لە هەڵبژاردندا بینی. بۆیە سەرکەوتن بەدەست کەوت.

بەڵام نابێت مرۆڤ بڵێت لەم هەڵبژاردنانەدا هەموو شتێک گۆردرا. باخچەلی بە ڕوونی وتی: "ئێمە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە ئەم وڵاتەمان بنیات نەناوە'. ئەردۆغانیش خاوەن هەمان عەقڵیەتە. ئەردۆغان لەو ئاستەدا نییە دەستبەرداری دەسەڵات بێت. نەک کەسێکئی دیموکرات بێت.

بۆیە پێویستە ئەم هەڵبژاردنە وەک سەرکەوتنێک، وەک سەرەتایەک ببێنرێت. بەڵام هەڵەیە بڵێین بەم هەڵبژاردنەوە هەموو شتێک دروست دەبێت.

کێشەی کورد بەبێ دیموکراسی چارەسەر نابێت

لەم هەڵبژاردنەدا ڕوانگەی کۆمەڵگا بۆ دیموکراسی دەرکەوت. لە ڕاستیدا واتە هەموو ڕێبازە دیموکراتیکەکانی ناو کۆمەڵگا هاودەنگ بوون. لایەنی دیموکراتیک سەرکەوت. پێویستە بەو شێوەیە سەیر بکرێت. چەندین بەشی جیاواز، لایەنە دیموکراسیەکان دەیانەوێت هەڵوێستێکی هاوبەش نیشان بدەن. هەڵوێستی کوردیش هاوشێوە بوو.

کورد خۆی دژی قەیوومەکان بوو. ئەوان دەیانەوێت لەسەر خاکەکەیان ئیدارەی بەڕێوەبەری هەرێمی بەدەست بهێنن. ئەوان دەیانەوێت شارەکانی خۆیان لە کوردستان خۆیان بەڕێوەی ببەن.

بەڵام لە لایەن کوردەوە کێشەیەکی بنەڕەتی هەیە. کێشەی بنەڕەتی کورد چارەسەری پرسی کوردە بە شێوازێکی دیموکراسیانە. لەم ڕوانگەیەوە کورد ٤٠-٥٠ ساڵە تێکۆشانێکی گەورەی دیموکراتیک بەڕێوە دەبات.

کورد هەم بۆ ئازادی گەلەکەی تێکۆشان دەکات و هەم لە لایەکی دیکەشەوە تێکۆشان بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا دەکات. چونکە تا تورکیا دیموکراتیک نەبێت پرسی کورد چارەسەر ناکرێت.

لەم ڕوانگەیەوە ئەگەر بپرسرێت بۆچی کورد لەم هەڵبژاردنەدا ئەم هەڵوێستەی نیشان دا، بۆچی لەگەڵ دیموکراسیخوازان یەکگرتوو بوون، وەڵامەکەی ڕوونە. کێشەی کورد بە دیموکراتیزەکردنی تورکیا چارەسەر دەکرێت. لەم ڕوانگەیەوە کورد هەڵوێستی خۆی لەسەر ڕێبازی 'ئایا دیموکراسی گەشە دەکات یان نا' نیشان دەدات. سەرکەوتنی هەڵبژاردن مڵکی هیچ کەس و لایەنێک نییە. ئایا دیموکراسی پێشدەکەوێت؟ ئایا نزیکبوونەوە لە دیموکراتیک کردنی کۆمەڵگای تورکیادا پەرەی پێدەدرێت؟ ئەمە کێشەی سەرەکییە. هەڵوێستی کورد لەو چوارچێوەدا دەبێت.

پێشتریش ڕامانگەیاند کە شتێکی وا نییە کە هەندێک کەس بتوانن کێشەی کورد چارەسەر بکەن. ئەمەش بە واتای 'تێنەگەیشتنە لە واقیعی تورکیا'. تێنەگەیشتنە لە سیاسەتی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە گەلی کورد. ئایا لە تورکیا شکستێک ڕوودەدات یان تورکیا بەرەو دیموکراسی دەڕوات؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە چارەسەری کێشەکە دەکات. سیاسەتی سەرەکی ئەوان ئەوەیە کە دەیانەوێت کورد بەتەواوی لەناوببەن. کۆمەڵکوژی بکەن. ئەم سیاسەتە بەدڵنیاییەوە بە زهنیەتی دیموکراتیک دەکرێت بگۆڕدرێت.

تێکۆشان بۆ دیموکراسی بەبێ هاوپەیمانی پێشناکەوێت

لە لایەکی ترەوە چی بکرێت؟ هەڵبژاردن کرا، جەهەپە هات یان پارتێکی دیکە هات، نەخێر. چاوەڕوانی زۆری لێ مەکەن. بێگومان خواستی گەل لەکاردا بوو. چونکە جەهەپە لە ئەنجامی هەڵوێستی هاوبەشی هەموو هێزە دیموکراتیکەکان بوو بە پارتی یەکەم. لەوانەیە چاوەڕوانی و داواکاری مرۆڤ و کۆمەڵگا لەسەری هەبێت. بەڵام پێویستە ببینرێت. پێویستە تێکۆشان بۆ دیموکراتیک کردن بەرەوپێش بچێت. پێویستە بەو شێوەیە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و دواتر مرۆڤ بتوانێت بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا پێشکەوتن بەدەست بهێنێت. ئەگەر بەم شێوەیە لەبەرچاو بگرین، پێشکەوتن پێوەندی بە چارەسەری کێشەی کوردەوە دەبێت.

بێگومان دەبێت گوشار بخەینە سەر پارتە سیاسییەکانیش. دەبێت داواکارییەکانی کۆمەڵگا لە پێناو دیموکراتیک بوون پیشان بدەین. تێکۆشان بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا ئەنجام بدرێت. بۆ ئەمەش پێویستە هاوپەیمانی دروست بکرێن. پێویستە ڕێگا و ئامرازەکانی بەرەنگاربوونەوەی لەبەر چاو بگیردرێت. بەبێ هاوپەیمانی، تێکۆشان بۆ دیموکراسی پەرەی پێنادرێت. تەنانەت بە قسەی کوردانە کە 'تەنها لە کوردستان شارەوانیەکانم هەڵدەبژێرم' دیموکراتیک بوونی تورکیا ڕوونادات. پێویستە لەم ڕوانگەیەوە دیموکراتیک کردنی تورکیا هەڵبسەنگێندرێت.

تێکۆشانی شاری وان پڕە لە وانەی گرنگ

هێزی کۆمەڵگای ڕێکخراو، هاوپەیمانی و تێکۆشانی، زۆر شت دەگۆڕێت. تێکۆشانی وان پڕە لە وانەی زۆر گرنگ. بۆچی لە وان ڕێزیان لە عەبدوڵا زێدان گرت؟ گەل لە وان بەرخۆدانیان کرد. هێزە دیموکراتیکەکان، هێزە سۆسیالیستەکان پشتگیریان کرد. ئۆپۆزسیۆنی ناو سیستەمیش پشتیوانی لە هەڵوێستی گەلی وان کرد. سیاسەتی حکومەتیان قبوڵ نەکرد. دەستبەسەرداگرتنی ئیدارەی شارەوانی شارەکەیان قبوڵ نەکرد. هەروەها ئەمە بووە هێز و وزەیەکی گەورەی جەماوەریی.

پێویستە ئەمە بزانرێت. ئەگەر ئەم تێکۆشانە بوونی نەبووایە، نەک هەر لە وان، شارەوانیەکانی دیکەی کوردستان بە تێپەڕبوونی کات دەستیان بەسەردا دەگیرا و هەموویان بە بیانوی جیاوازەوە دەستگیر دەکران. ئەگەر ئەو ڕۆژە بەرپرسیاریەتی شارەوانی بە عەبدوڵا زەیدان نەدرابایەوە، سەرهەڵدان شارەکانی ئامەد، ئێلح، شرناخ، قەرس، جولەمێرگ و هەموو شارە کوردنشینەکان دەگرتەوە. هەموو کوردستان وەک شاری وانی لێدەهات.

میت ڕاپۆرتی خۆی داو و وتی: "گەر بەڵگەنامەی دەستبەکاربوونی شارەوانی وان نەدرێت، ئەوا دوای چەند کاتژمێرێک لە ئامادە و هەموو شارە کوردییەکان هەڵوێست وەردەگرن." ناوەندنی میت ئەم ڕاپۆرتەی داوە بە ئەردۆگان. هەڵبەتە بۆ ئەوەی حکومەت ڕووبەڕووی دۆخێکی لەم جۆرە نەبێتەوە، ڕاستەوخۆ ئەردۆگان بە سەرۆکی یەسەکەی وت ڕاستەوخۆ بەڵگەنامەی دەستبەکاربوونی شارەوانی بدەن بە عەبدوڵا زێدان. ئەردۆگان قسەیەکرد و وتی: "هەندێک لە ڕێخستنی تیرۆر بوونە هۆکاری پرۆڤاکسیۆن، بەڵام ڕێگەمان نەدا." کەواتا ئەمە بە تێکۆشان پێکهات.

کاریگەری زۆر لە تێکۆشانی وان، هەڵوێستەی شڕناخ و هەڵوێستەی شارەکانی ترەوە دروستبوون. لە ڕاستیدا هەر لە پێش هەڵبژاردنەکانەوە بڕیارییان دابوو، هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩ بە قەیوم دەستبەسەر شارەوانیەکاندا بگرن. بەڵام لە هەڵبژاردنەکاندا دۆڕان. ئۆپۆسزیۆن بەهێزتربوو و  جەهەپە بووە پارتی یەکەم. لە ڕاستییدا ئەمە پیشاندانی ناڕەزایەتی کۆمەڵگەی تورکیابوو بەڕووی ئاکەپە و مەهەپەدا. مەیلی دیموکراتیکبوونیان پیشاندا و فاشیزمیان لاوازکرد. ئەو بەرخۆدانەی لەوان درووست بوو کاریگەری لە سەر بەرخۆدان و  کوردستان درووستکرد. ئەمەش لەسایەیی تێکۆشان و هاوپەیمانییەوە پێکهات.

ئەوە راستیە تێکۆشانی وان هاوپیەمانێتی ئافراند. پێویستە ئەمە ببینرێت. ئەمە شتێکی زۆر مانادارە. لە ئێستا ئەوەی پێویستە بکرێت، پێشخستنی هاوپەیمانێتی دیموکراسیە. هاوپەیمانی کار و هەبوونی ئازادیی. پێویستە ئەمە بەهێزبکرێت.

هاوپەیمانێتی پشبخەین و بەشی بەرفراوانتر بهێنینە ناوەوە

دەمەوێت باسی ئەوەبکەم؛ ئەوانەی لە دژی سیاسەتی هاوپەیمانین، ئەوانە دەڵین هاوپەیمانی وانیە و نازانین چۆنە، هەر ئەوانەن خواستیانە تێکۆشانی گەلی کورد لاوازبکەن. بە زانیینەوە بێت یان لە نەزانینیانەوەبێت. هەندێکش لە نەزانیناوە دەڵێن. ئێمە قەدری هاوپەیمانی بگرین و پێشیبخەین. کەموکڕی هەیە. بەڵام هاوپەیمانی پێشبخەین. بەشی زۆر بەرفراوانتر بگرینە ناو هاوپەیمانێتیەکە.

لە ڕووی بێ هاوپەیمانێتیەوە، بە دەربڕینی 'هەر خۆمان ڕێکخستن دەکەین' نابێت. خۆمان ڕێکبخەین و هاوپەیمانێتی بەهێز بێنینە ئاراوە. هەر بۆخۆی گەر خۆمان بە ڕێکخستن نەکەین، ناتوانین هاوپەیمانێتی بەهێز دامەزرێنین. بەڵام ئەمە تەنها بە خۆڕیکخستنیش نابێت. پێویستە ڕێکخستنمان لە ڕێگەی هاوپەیمانێتیەوە لە تورکیادا پێشبخەین، پێویستە فراوانتربکرێت. پەیوەست بەمەوە پێویستە لە هەموو ڕیگرییەکان تێپەڕێنین.

گەر تورکیا دیموکراتیک بکەین و پرسەکانی لە ڕیگەی دیموکراتیکبوونەوە چارەسەربکەین، ئەوکاتە پێویستە گرنگی بدەین بە تێکۆشانی هاوپەیمانێتی و بەهێزی بکەین. سیاسەتی هاوپەیمانێتی لەگەڵ زۆرترین لایەندا پێکدێت. هەربۆخۆی مرۆڤ ناتوانێت لەسەر هەموو بابەتێک ڕێکەوتن بکات. شتێکی لەو جۆرە بوونی نیە. بەڵام لە سەرانسەری جیهاندا لە ڕێگەی تێکۆشانەوە دیموکراسی دروستبووە پێشکەوتووە و تیکۆشانی هاوپەیمانێتی دروستبووە.

تێکۆشان لە دژی ڕژێمە دواکەوتووەکان، فاشیزم و ڕژێمی پاوانخواز بە هاوپەیمانێتی بەڕیوەدەبرێت. پێویستە بۆ ئێستا و داهاتوو چیبکەین؟ پێویستە ڕێکخستنبوونمان پێشخەین. پێویستە لە باکووری کوردستان و تورکیادا ڕیخستن بوون پێشبخرێت. پێویستە گەنجان و ژنان بە ڕێکخستن بکرێن. بۆیە کاتێک ئەمە دەکرێت، کە لە کوردستان و تورکیادا هاوپەیمانێتی پێشبخرێت. لە کوردستاندا چەندین لایەن هەیە، بۆیە پێویستە هاوپەیمانێتی لە نێوانیاندا بێت. بۆیە پێویستە هاوپەیمانیمان لە کوردستاندا گرنگی بدەن بە هاوپەیمانێتی لە تورکیادا. ئەوانەی هاوپەیمانێتی لە تورکیا بەگرنگ نازانن هەڵەن. پێویستە هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان گرنگی بدەن بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا. گەر بەم شێوەیە بێت، پێموایە ئەم هەڵبژاردنە باش هەڵسەنگێندراوە. گەر تێکۆشانی هاوپەیمانێتی نەبێت ئەوا دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە لەسەر گوشار و سیاسەتی خۆی بەردەوام دەبێت."