بە دیمەن

'بەسودوەرگرتن لە دەرفەتی نوێ، دەتوانین دەرگاکانی ئیمراڵی بکەینەوە'

ئەندامی دەستەی بەڕێووەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدار و هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل رەمزی کارتال رایانگەیاند، "گرنگترین پرسی بەردەممان، دۆخی رێبەر ئاپۆیە. بەسودوەرگرتن لە دەرفەتەکان، دەتوانین دەوڵەت ناچار بە دانوستان لەگەڵ رێبەر ئاپۆ بکەین و دەرگاکانی ئیمراڵی بکەین".

رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نزیکەی ٢٦ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵی لە ناو گۆشەگیرییەکی دژواردایە و زیاتر لە سێ ساڵیشە هیچ هەواڵێکی نازانرێت. بۆ وەرگرتنی زانیاری لە عەبدوڵا ئۆجالان، بێ وچان چالاکی بەردەوامە.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە زوبەیر ئایدار و هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل رەمزی کارتاڵ سەبارەت بە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" کە لەلایەن دۆستانی کوردەوە دەستیپێکراوە، قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

'دۆخی رێبەر ئاپۆ، گرنگترین پرسی بەردەممانە'

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە زوبەیر ئایدار دەستنیشانی کرد کە زیاتر لە سێ ساڵە هەواڵیان رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڤاڵەکانی نییە و وتی، "ئەوە بۆ ئێمە کێشەیەکی گەورەیە. ئەوە بابەتی سەرەکیە بەلای هەموو کوردەوە. دۆخی زیندانیانی سیاسی، چەندین ساڵە پرسی سەرەکی کوردانە. لەماوەکانی رابردوودا گرنگترین پرس، دۆخی رێبەر ئاپۆیە. لەبەر ئەوەی زیندانییەکی ئاسایی نییە. دوژمنیش وەک زیندانییەکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ ناکات. ٢٦ ساڵە لە زینداندایە. ٢٦ ساڵ لە ناو گۆشەگیریەکی دژواردا. ٣ ساڵ و مانگێکە هەواڵی نازانرێت. هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بە پێشەنگایەتی گەلی کورد و دۆستانی گەلی کورد دەستیپێکرا، بەردەوامە. ئەمە بۆ ئێمەی گەلی کورد گرنگە. ئەو هەڵمەتە قۆناغێکی گرنگی بڕی. رۆژەڤی ئێمەش وەک بابەتێکی گرنگ لەسەر راوەستە دەکات. ئەو هەڵمەتی چووەتە قۆناغی دووەمەوە. ئەوە دۆخێکی نوێیە. دەبێت ئێمەش خاوەنداری لەو کەمپین و هەڵمەتە بکەین، سەرەتا گۆشەگیری تێکبشکێنین و دواتر ئازادی رێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی بێنینەدی. ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادی کەسێک نییە. ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادی هەموو کوردان و کوردستانە. ئەوە پرۆسەیەکە بە تەواوەتی پێکەوە بەستراوەتەوە. خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ، ئەرکێکی سیاسیە بۆ ئێمە. مرۆڤایەتی و ئەخلاقیە. دەبێت هەموان خاوەنداری لەوە بکەن."

'دەبێت ئێمە دەوڵەتی تورک ناچار بکەین'

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل رەمزی کارتاڵیش باسی لەوەکرد کە هەڵمەتەکە چووەتە قۆناغێکی نوێ و بەم جۆرە دوا:

"هەڵمەتی ئازادی بە تایبەتی لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی کاریگەری گەورەی خوڵقاندووە و دەنگیداوەتەوە. ئەو دۆخە بە تایبەتی بابەتی سەرەکی کەنەکەیە. بەڵام بۆ ئێمە وەک بزوتنەوەی سیاسی کورد، بەتایبەتیش لە سەر انوی ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین، ساڵی ٢٠٢٤ هەم بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ و هەمیش بۆ ئێمە بابەتێکی ستراتیژیکە. بە سودوەرگرتن لە هەل و دەرفەتی نوێ، دەتوانین ئەو کۆنسێپتە نوێیەی دەوڵەتی تورک پوچەڵ بکەینەوە و دەوڵەت بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ پێمل و ناچار بکەین و دەرگاکانی ئیمراڵی بکەینەوە. دەوڵەتی تورک یەک رێگەی لەبەردەمدایە. دەبێت دانوستان لەگەڵ رێبەر ئاپۆ بکات و چارەسەریەک بۆ پرسی کورد و گەلانی تورکیا بدۆزێتەوە. لەوەها قۆناغێکداین. بۆ ئەوەش دەبێت هەموو گەلەکەمان و هەموو پێکهاتەکانی سیاسەتی ئازادی کورد، پارتە سیاسیەکان، رۆشنبیران بە تایبەتی ژنان و گەنجان، بوارەکانی میدیای و دیپلۆماسی، دەبێت ئێمە لەگەڵ دۆستانی نێونەتەوەییمان لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە سەر بنەمای ئازادی رێبەر ئاپۆدا بجوڵێینەوە."

هـ . ب