شاندی کەنەکە لە واشنتۆن وتووێژی دیپلۆماسییان ئەنجامدا

شاندی کەنەکە بە سەرۆکایەتی ئەحمەد کارامووس بۆ ئەنجامدانی هەندێک دانوستانی دیپلۆماسی سەردانی ئەمریکایان کرد. ڕاگەیەندراوە کە لە کاتی کۆبوونەوەکاندا پێشنیارەکانی کورد بە گونجاو بینراوە.

شاندی کەنەکە لە سەردانی واشنتۆن

 شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بۆ ئەنجامدانی چەند سەردانێکی دیپلۆماسی سەردانی واشنتۆن-یان کردووە. شاندەکە بە سەرۆکایەتی ئەحمەد کارامووس هاوسەرۆکی کەنەکە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبوونەتەوە. هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و ٨ دامەزراوەی جیاوازی بیرمەندان کۆبوونەوە ئەنجامداروە.

ئەحمەد کارامووس هاوسەرۆکی کەنەکە ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکاندا وتو وێژ لەسەر پێشنیارەکان سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیاوە کراوە.

دوای کۆبوونەوەکانی واشنتۆن، شاندەکە دەچێتە نیویۆرک و لەوێ درێژە بە چاوپێکەوتنەکانی دەدات.

هاوسەرۆکی کەنەکە باسی لە چۆنیەتی کۆبوونەوە دیپلۆماسییەکان کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان پێشنیارەکانیان بۆ چارەسەری کێشەی کورد چ لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، کۆنگرە، بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و دامەزراوە فیکریەکان خستووەتەڕوو. هەروەها ئەحمەد کارامووس ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون و پێشوازییەکان لە شاندەکەمان ئەرێنی بووە.

کاراموس ئاماژەی بەوەشکرد "هەڵوێستی کوردان زۆر بە گونجاو بینرا، کۆبوونەوەکانمان بە باشی بەڕێوەدەچن."