حکومەتی شام بەردەوامە لە گەمارۆدانەکانی

حکومەتی شام لە زستانی ٢٠٢٣ ڕێگری لە وەکرد سوتەمەنی بڕوات بۆ شێخ مەقسود و ئەشرەفییە. لە ئێستاشدا ڕێگری لە ڕۆشتنی قوماش دەکات بۆ کارگەکان و ئاستەنگی بۆ پێداویستییە پزیشکیەکان دروست دەکات.

هەردوو گەڕەکی کوردی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب، لەدوای داگیرکردنی عەفرینەوە بە بەردەوامی ڕووبەڕووی گەمارۆدانی حکومەتی شام بووەتەوە. کارگەکان کە دەرفەتی کارکردنی بۆ ١٥ هەزار کەس ڕەخساندووە، لە ئێستادا بەهۆی گەمارۆدانەکانەوە لە دۆخێکدان کە ناتوانن بەردەوام بن.

گەڕەکی کورد نیشینی شێخ مەقسود کە زیاتر لە ٢٠٠ هەزاز نیشتەجێبووی تێدا دەژیت. وەک ٧ ئەنجوومەن و ٨٩ گرووپی خۆسەری ژنان و گشتییەوە خۆی بە ڕێکخستن دەکات. جێگری ئەنجوومەنی گشتی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ئارین حەنان و ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) ئەمین ئەلیکۆ لە بارەی گەمارۆدانەکانی حکومەتی شامەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیانکرد.

ئامانج بۆ شکاندی ئیرادەیە

ئەمین ئەلیکۆ ئاماژەی بەوەدا، لە دوای داگیرکردنی عەفرینەوە گەمارۆدانی لەسەر شێخ مەقسود و ئەشرەفیە سەپێنرا و وتی: "تاکە شتێک گۆڕابێت، ڕێبازی جێبەجێکردنی گەمارۆدانەکانە. هەندێک لە گرووپەکانی سەر بەشام، گەمارۆدانیان کەمترە و هەندێکیان زۆر توند گەمارۆ دەکەن. لەناو خۆیاندا گۆڕینێک دەکەن، بەڵام دەرنجام هەموویان سەر بە هەمان زهنیەتن. ئامانجیان شکاندی ئیرادەی دانیشتووانە. هەوڵدەدات باوەڕبوون بە بەڕێوەبەری خۆسەر کەم بکانەوە و هەموو هەوڵییان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئابوورییە. نزیکەی ١٥ هەزارکە لە ناو کارگەکاندا کاردەکەن، بەهۆیی سەپاندی ئەم گەمارۆدانانەوە، برسێتی و دەستڕانەگەیشتن بە دەرمان زیاتر دەبێت. بەم سیاسەتەی حکومەتی شام کە جۆرێکە لە هەوڵدان بۆ کۆچبەری، هەوڵدەدات لە ریگەیی ئەم گەمارۆدانەوە بەڕێوەی ببات. بۆیە پێویستە حکومەتی شام لە جێگەیی ئەم گەمارۆدانانە، دیموکراسی جێبەجێبکات، نەک ئەوەی گەلانی سوریا بچەوسێنێتەوە.

گەمارۆدان ژیان پەکدەخات

هەروەها ئارین حەنان باسی لەوەکرد، تێپەڕبوون و هاوردەکردنی پێداویستی پزیشکی لە وەرزی زستانەوە ئاستەنگی بۆ دانراوە و وتی: " پەیداکردنی دەرمان  و چارەسەری پزیشکی بۆ هەموو تەمەنەکان بووە بە کێشەیەکی گەورە. دەرمانی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە جاری واهەیە بە مانگێک ناتوانن پەیدیی بکەن. ڕووبەڕووی حکومەتێک بووینەتەوە کە بەرامبەر گەلەکی خۆی سیاسەتێکی پیش بەڕێوەدەبات. گەر لە خەمی گەلەکەیدا بووایە، ئەوا دۆخی سوریا بەم شێوەیە نەدەبوو. لە ژێر گەمارۆدا دەرفەتی گەشاندنەوە و پرۆژە زۆر کەمە. هەروەها ڕەخساندنی هەل و مەرجی کارکردن زۆر زەحمەتە."