پارتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر "دۆزی کۆبانێ"
٣٣ پارتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر سزا قورسەکانی سەر سیاسەتمەدارانی کورد لە دۆزی کۆبانێ و گوتیان: "پشتگیری لە سیاسەتمەدارانی کورد دەکەین".
٣٣ پارتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر سزا قورسەکانی سەر سیاسەتمەدارانی کورد لە دۆزی کۆبانێ و گوتیان: "پشتگیری لە سیاسەتمەدارانی کورد دەکەین".
٣٣ پارتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر سزا قورسەکانی سەر سیاسەتمەدارانی کورد لە دۆزی کۆبانێ و بڕیارەکانیان شەرمەزار کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکە و کوشتن و کۆچبەرکردنی دایشتووانی هەرێمەکە دەریدەخات ئەم دەوڵەتە هاوکاری چەتە تیرۆریستەکانی داعش دەکات و پارەدار و ڕێکخراویان دەکات.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، شکستی داعش بەدەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئەردۆگانی هەراسان کردووە، بۆیە سزای سیاسەتمەدارانی کورد دەدات کە تەنها تێکۆشانی سیاسی و دیموکراسییان ئەنجامداوە.
جەخت دەکاتەوە، تاکە هۆکاری سزادانی سیاسەتمەدارەکان پشتگیریانە لە چالاکییەکان دژی چەتەکانی داعش.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، دادگای تورکیا بۆتە گەمەی دەستی ئەردۆگان و بەرامبەر نەیارەکانی بەکاری دەهێنێت.
ڕاگەیاندراوەکە بانگەواز لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژی تیرۆر دەکات دەستوەران بکەن، هەروەها بانگ لە ڕای گشتی جیهان و پەرلەمانتار و ئازادیخوازان دەکات دەنگ هەڵبڕن دژی دەسەڵاتی فاشیستی ئەردۆگان، داوا دەکات پرسی کورد لە تورکیا بە ڕێگەیەک دیموکراتیک و دادپەروەرانە چارەسەر بکرێت و پشتگیری بۆ سیاسەتمەدارانی زیندانیکراوی کورد دووپات دەکاتەوە.