ژنان لە ئیستەنبوڵ بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" ڕێپێوانیان کرد
ژنان بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنانی ٢٥ ی تشرینی دووەم لە کاراکۆی کۆبوونەوە و پەیامی مەزنکردنی بەرخۆدانیان دا. لە ڕێپێوانەکەدا توندوتیژیی پیاو_دەوڵەت و دەستبەسەراگرتنی ئیرادە شەرمەزارکرا.
ژنان بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنانی ٢٥ ی تشرینی دووەم لە کاراکۆی کۆبوونەوە و پەیامی مەزنکردنی بەرخۆدانیان دا. لە ڕێپێوانەکەدا توندوتیژیی پیاو_دەوڵەت و دەستبەسەراگرتنی ئیرادە شەرمەزارکرا.
ژنان بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنانی ٢٥ ی تشرینی دووەم بەبۆنەی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، بە درووشمی "تێکۆشانمان پێکەوەیە، ژیانمان دەوێت"لە کاراکۆی کۆبوونەوە، هەزاران ژن بە هەلهەلە و درووشم بەرەو گۆڕەپانی تەقسیم ڕێپێوانیان کرد.
"دەنگی خۆتان هەڵبڕن"
ژنان بە بەرزکردنەوەی درووشمی "دەنگی خۆت هەڵبڕە" و "ڕزگاری نییە، یان بۆ هەمووان یان بۆ هیچ کەس" و "بژی تێکۆشانی ڕێکخراومان" بەرەو گۆڕەپانەکە بەڕێ کەوتن.
هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) و هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری و پەرلەمانتاری دەم پارتی چیچەک ئۆتلو و چەندین ژن بەرەو گۆڕەپانەکە رێپێوانیان کرد و پانکارتی "ژن ژیان ئازادی"یان بەرزکردەوە.
ناڕەزایەتی بەرامبەر کودەتای قەیوم نیشان درا
لە گۆڕەپانەکەدا پانکارتی وەک "ئاگری بەرخۆدانی ژنان قەیوم دەسووتێنێت" و "ژن بە تێکۆشان ئازاد دەبێت" و "بژی تێکۆشانی ژنان" بەرزکرایەوە.
ژنانی گەنج تیشکیان خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ و پانکارتی "لە ڕێبەرێتیی گەردوونییەوە تا ڕاستی ژنانی پێشەنگ"یان هەڵگرت.
پەیامی خۆپاراستن
لەم قۆناغەدا کە توندوتیژی و کۆمەڵکوژی ژنان زیاتر بووە، تیشکخرایەسەر گرنگی خۆپاراستن. ژنان پانکارتی "خۆپاراستن مافە" و "هێڵی ژنان، هێڵی ژیانە" و درووشمی "بژی تێکۆشانی ژنان"یان بەرزکردەوە.
تولای حاتەم ئۆغۆللاری: حەدتان نییە
تولای حاتەم ئۆغۆللاری گوتی: "بانگەواز لە پارێزگاری ئامەد دەکەم کە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" قەدەغە کردووە؛ تۆ و هیچ کەسێک حەدی ئەوەتان نییە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" قەدەغە بکەن کە بە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهاندا بڵاوبووتەوە، ژنانی کورد و هەموو ژنانی جیهان خاوەنداری لێ دەکەن. ئەمڕۆ ئەم درووشمە لە تورکیا و جیهان دەنگ دەداتەوە. بژی پشتیوانی ژنان".
مەراڵ دەنیش بەشتاش: ژنان سەردەکەون
هاووتەبێژی هەدەکە مەراڵ دەنیش بەشتاش ڕایگەیاند لە تێکۆشان دژی توندوتیژی پاشەکشە ناکەن، گوتی: "بە هەموو هێزی خۆمانەوە تێکۆشان مەزنتر دەکەین. باشە کە پشتیوانی ژنان هەیە".
پاشان ڕاگەیاندراو بە کوردی و عەرەبی و تورکی خوێنرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" گۆڕەپانەکان پڕ دەکەین. کەس ناتوانێت ڕێگە لە "ژن ژیان ئازادی" بگرێت. دژی قەیوم و شەڕ لێرەین. تێکۆشانمان بۆ ژیانێکی یەکسانە".
چالاکییەکە بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.