بە دیمەن

لە دارمشتاد و گوتینگن چالاکیی لە دژی توندوتیژی دژی ژنان

لە دژی توندوتیژی دژی ژنان لە دارمشتاد گردبوونەوە، لە گۆتینگن ڕێپێوانێکی جەماوەر ئەنجامدرا. لە چالاکییەکان لە دژی توندوتیژی بە پشتگیری دەوڵەت، بانگەواز بۆ ڕێکخستنی هاوبەش کرا.

لە شاری دارمشتاتی ئەڵمانیا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە لایەن مەجلیسی ژنانی ڕۆزا و  ( Feministische Frauen) و (Intervenistische Linke) گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

بە دەیان ژن بەشداری گردبوونەوەکە بوون وينەی سێ شۆڕشگێڕی ژن، ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە لە ٢٠١٣ لە پاریس کوژران و ئاڵای تەڤگەر ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بەرزکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا هەموو دامەزراوەکان پەیامی خۆیاندا و بە ناوی مەجلیسی ژنانی ڕۆزا ڕاگەیاندراوێک بە ناوی "شەڕی ئێوە خوێنی ئێمەیە، بە ژن، ژیان، ئازادی خۆمان دەپارێزین" خوێنرایەوە.

لە گردبوونەوەکەدا دەستنیشانکرا کۆمەڵکوژی ژنان و تاوان لە دژی ژنان بەرهەمی سیستەمەکانی فشار و باوکسالارییە. هەروەها ئاماژەش بەوەکرا لە ٢٠٢٤ لە تورکیا نزیکی ٣٠٠ ژن کوژراون و زۆر ژن لە ماڵەکانی خۆیان و لەو شوێنانەی دەبێت سەلامەت بن، گیان لەدەست دەدەن.

لە گردبوونەوەکەدا باس لە فشار و ئەشکەنجە و لە سێدارەدانی ژنانی کورد لە ئێران کرا.

 ڕاگەیاندرا تەڤگەری ئازادی ژنی کورد، توندوتیژی وەک سیستەمێکی باوکسالاری پێناسە دەکات و بانگەواز بۆ گۆڕینی کۆمەڵگە دەکات لەسەر بنەمای ئازادی. دەبێت ژنان لە دژی توندوتیژی وەک پارچەیەک لە بەرخۆدانی دەستەجەمعی و خۆیان ڕێکبخەن و مافی ژیانی ئازاد بپارێزن.

لە گردبوونەوەکەدا دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” بەرزکرایەوە

گوتینگن

لە شاری گوتینگنی ئەڵمانیا بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووم ڕۆژئ جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا.

گەلێک ڕێکخراوی ژنانی ئەڵمانیا و گەلێک ژنی کورد بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. لە ڕێپێوانەکەدا بە ناوی زۆرێک لە دامەزراوەکانەوە پەیامێکدرا و لە دژی توندوتیژی بانگەواز بۆ ڕێکسختنی هاوبەشکرا.

لە ڕێپێوانەکە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” بەرزکرایەوە.