بە دیمەن

پۆلیس هێرشی کردە سەر ڕێپێوانەکەی ئیستەنبوڵ: ١٥٠ ژن دەستبەسەرکران

ژنان گوێیان بە قەدەغەی میزاجی پارێزگاری ئیستەنبوڵ نەدا، گەمارۆی پۆلیسیان تێپەڕاند و توندوتیژی پیاو_دەوڵەتیان شەرمەزار کرد. پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ئەو ژنانەی درووشمی "ژن ژیان ئازادی"یان بەرزکردەوە، ڕاگەیاندرا ڕایگەیاند ١٥٠ ژن دەستبەسەرکراون.

٢٥ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

ژنان گوێیان بە قەدەغەی میزاجی پارێزگاری ئیستەنبوڵ دەربارەی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان نەدا و بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" بەرەو تەقسیم ڕێپێوانیان کرد. ژنان گەمارۆی پۆلیسیان لە تەقسیم تێپەڕاند و تا کاراکۆی ڕێپێوانیان کرد.

ئەو ژنانەی ویستیان لە تونێلەوە بەرەو کاراکۆی بچن لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگەیان لێ گیرا، زۆر ژن بە پاساوی بەرزکردنەوە درووشم بە ئەشکەنجەدانەوە دەستبەسەرکران. ئەو ژنانەی ویستیان لە گالاتایەوە تا کاراکۆی ڕێپێوان بکەن، لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگەیان لێ گیرا، ژنان بە بەرزکردنەوەی درووشمی "ژن ژیان ئازادی"و "بەربەست لەبەردەم بکوژان دابنێن نەوەک ژنان" و "دەستی درێژ بۆ سەر ژنان دەبێت بشکێن" و "بێدەنگ نابین و ناترسین و سەر نەوی ناکەین" ڕێگری پۆلیسیان شەرمەزار کرد.

ژنان ڕووبەڕووی هێرش پۆلیس بوونەوە و پۆلیس بە قەڵغانەکانیان هێرشیان کردە سەر ژنان. ژنان بەرەو کاراکۆی ڕێپێوانیان کرد، کاتێک لەنزیک پاسی پۆلیس تێپەڕدەبوون ڕێگەیان لێ گیرا و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەوە. ژنان بە یەک دەنگ درووشمی "ژن ژیان ئازادی"یان بەرزکردەوە.

ئەو ژنانەی داوای ئازادکردنی هاوڕێ دەستبەسەرکراوەکانیان دەکرد، لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدران، بەگوێرەی نووسینگەی یاسایی ئیستەنبوڵ ١٥٠ ژن دەستبەسەرکراون.

سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان ژنان لە کاراکۆی چالاکیان ئەنجامدا و دووپاتیان کردەوە ڕێگە بە توندوتیژی پیاو_دەوڵەت نادەن.