دەم پارتی لە ئامەد کۆنگرەی ئاسایی خۆی دەبەستێت

ڕێکخستنی دەم پارتی لە ئامەد دەستی بە ئامادەکارییەکان کرد بۆ بەستی کۆنگرەی یەکەمینی ئاسایی خۆی.

ڕێکخستنی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی)ی ئامەد پەیوەست بە یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی کە لە مانگی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت، لە بینایی دەم پارتی شارەکە بەیاننامەیەکی خوێندەوە. بەناوی کۆمسیۆنی کۆنگرە دەقی بەیانەمەکە بە زمانی کوردی لە لایەن رفات رۆنی و بەزمانی تورکی لە لایەن گولسەرین پەروانە خوێندرایەوە.

رۆنی ئاماژەی بەوەکرد ماوەی دە ساڵە دەم پارتی وێڕایی قوربانیدانی سیاسی زۆر، لەسەر سیاسەتکردنی بەردوامە، ڕیکخستنەکانی خۆی لە گەلەوە سەرچاوەدەگرێت و گرێدراوەی گەلە. وەک دەم پارتی خاوەنداری لە چاندی سیاسەتی دیموکراتیکی دەکەین و نەریتی شۆڕشگێڕی بەردەوامی پێدەدەین.

هەر لە درێژەی قسەکانیدا ڕۆنی سەرەنجی خستە سەر گۆشەگیری ئیمراڵی و وتییان: "گۆشەگیری لە هەموو زیندانەکانی تورکیا و بەتایبەت لە ئیمراڵی گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و تەواوی وڵاتییان گۆڕییوە بۆ زیندانێکی گەورە. هیچ کاتێک ئەم نایاسایی و دوولایەنیە بەرامبەر سیاسەتی دیموکراتیکی قبوڵ ناکەین و لەڕیگەی ٨ی ئادار، نەورۆزی سیموڵی بەرخۆدان و ١ی ئایاری جەژنی کرێکاران و رەنجدەرانەوە تێکۆشانی ئاشتی، ئازادی و یەکسانی بەرزدەکەینەوە و خەباتی کۆنگرەی ئاسایی رێکخستنی دەم پارتی ئامەد دەستپێدەکەین. ئەم کۆنگرەیە ببێتە سەرچاوەی تێکۆشانی بڕیارداری. هەتا شکاندی گۆشەگیری تێكۆشانی ئاشتی و ئازادیمان بەردەوام دەبێت. ئەم کۆنگرەیەمان لە تەواوی گەل و ئازدیخوازان پیرۆزبێت."