جەنگاوەرانی هەبەدەهە چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی کرێکار و دادپەروەری هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە کۆجائەلی کارگەیەکەی کەسێکی سەر بە مەهەپەی فاشیستیان ئاگر تێبەرداوە.

جەنگاوەرانی کرێکار و دادپەروەری هەبەدەهە پەیوەست بە چالاکیەکەیان ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"لە لایەن جەنگاوەرانمانەوە لە ٢٥ نیسان کاتژمێر ٠٨:٠٠ کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کێبڵ، پلاستیک و ئاسنی کەسێکی سەر بە فاشیستی مەهەپە، لە کۆجائەلی لە سوتێنراوە.

ئەم چالاکیەمان بۆ تۆڵەکردنەوەیە لە بەرامبەر ئەو ئۆپراسیۆنە داگیرکارییانە لە کوردستان پێکهێنراوە. جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە، شەڕ تەنها لە چیاکاندا نابێت، ئێمە شەڕ دەگوازینەوە بۆ ناو جەرگەی شارەکان کە ناوەندی سەرمایەدارییە.

هەموو کاتێک پشگیری گەلانی بندەستین. بە جالاکیەکانمان ترس دەخەینە دڵی فاشیزمەوە."