ماوەی دەستبەسەرکردنی سینەماکار کەسیک بۆ سێهەم جار درێژکرایەوە

دەرهێنەری هونەر و وینەگری فیلمی "باکور" کورای کەسیک کە ٢ی ئایار لە ئیزمیر دەستبەسەرکرابوو، بۆ سێهەم جار ماوەی دەستبەسەرکردنەکەی درێژکرایەوە.

دەرهێنەر و سینەماکار کۆرای کەسیک ٢ی ئایار لە ئیزمیر لە میانی هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر ماڵان دەستبەسەرکابوو. تائێستا سێ جار و هەرجارەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ماوەی دەستبەسەرکردنەکەی درێژکراوەتەوە.

لەبەر ئەوەی لەبارەی دۆسیەکەوە بڕیاری بە شارواوەیی هێشتنەوە دراوە، تائێستا نەزانراوە کە ئەو سینەماکارە بە چ تۆمەتێک دەستبەسەرکراوە.

کەسیک چەندین فیل و بەلگە فیلمی بەرهەم هێناوە و لە بەڵگە فیلمی باکوریشدا وەک دەرهێنەری هونەری و وێنەگر بەشداربووە. بە بیانووی "بانگەشە بۆ رێکخستن" سزای دوو ساڵ بەسەر چایان دەمیرەل و ئەرتوغرول دەرهێنەرانی بەڵگەفیلمی باکوردا سەپێندرابوو.

هـ . ب