لە سویسرا شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە
لە شارەکانی سۆلۆزەرن و لوزەرن و بازلی سویسرا شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە.
لە شارەکانی سۆلۆزەرن و لوزەرن و بازلی سویسرا شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە.
سۆلۆزەرن
لە سۆلۆزەرن بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار بە پێشەنگایەتی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) و ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک چالاکیەک ئەنجامدرا.
لەسەر ناوی کۆماو موستەفا کاراهان گوتی: "ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ، ملیۆنان مرۆڤ درێژە بە تێکۆشان دەدەن، ئەم بەرخۆدانە لە سەرانسەر جیهان بڵاوبۆتەوە.
لەسەر ناوی یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) روکەن دەمیر شەهیدانی بیرهێنایەوە و تیشکی خستەسەر کۆمەڵکوژی ١٦ ی ئایاری ١٩٩٧ لە هەولێر کە لەلایەن پەدەکە و میت ئەنجامدران و دەیان کەس شەهیدبوون.
هاوکات هاوسەرۆکی جەدەکە-سە ئەمروڵا بینگول تیشکی خستەسەر سزاکانی دۆزی کۆبانێ و دووپاتی کردەوە لە هەموو هەلومەرجێکدا درێژە بە تێکۆشان دەدەن.
لە چالاکییەکەدا نرخاندنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی شەهیدانی مانگی ئایار تەماشاکرا.
لوزەرن
هاوکات لە شاری لوزەرن شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە.
لەسەر ناوی جەدەکەی لوزەرن سدیق باتور گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا و ڕایگەیاند پەکەکە پارتی شەهیدانە و بە خاوەنداری لە میراتی شەهیدان گەیشتۆتە ئەمڕۆ، گوتی: "پەکەکە لەسەر یادکردنەوی حەقی قەرار و شەهیدانی ئایار مەزن بوو، ڕێبەر ئاپۆ بۆ حەقی قەرار گوتی: "ڕۆحی شاراوەی منە"، گرنگ تەنها یادکردنەوەی ئەم ڕۆژانە نیە، بەڵکو ژیانی ڕۆژانەیە لەگەڵیان".
بازل
هاوکات لە شاری بازل چالاکییەکی یادکردنەوە ڕێکخرا.
لەسەر ناوی کۆماو محەمەد گۆکسونگور ڕایگەیاند گەلی کورد لە مێژووی تێکۆشاندا قەرزاری شەهیدانە و پێویستە درێژە بە ڕێگەی شەهیدان بدرێت.
سیاسەتمەداری کورد محەمەد تیشکی خستەسەر شەهیدبوونی حەقی قەرار و ڕۆڵی وی لە تێکۆشانی گەلی کورد، ئاماژەی بەوە کرد لە تەمەنی مناڵی حەقی قەراری بینیوە و کاریگەری مەزنی لەسەر داناوە، کاتی شەهیدبوونی هەستم کرد دنیا بەسەرماندا ڕووخاوە، گوتی: "بەڵام زانیمان تەنها بە مەزنکردنی تێکۆشان دەتوانین تۆڵەی حەقییەکان بکەینەوە، ئەمڕۆ شەهیدان تێکۆشانی ئێمەیان گەیاندۆتە ئەمڕۆ".
لەسەر ناوی مەلەکەپە حوسەین یەتەر گوتی: "پێویستە هەمووان خاوەنداری لە پەکەکە بکەن، ئەم تەڤگەرە، تەڤگەری دامەزرێنەری ڕێگەی شۆڕشگێڕییە".
لە یادەکەدا نووسینی هۆزان مزگین و قاسم ئەنگین خوێنرایەوە، هەروەها گوێ لە گۆرانی هۆزان مزگین گیرا، هەروەها دایکی قاسم ئەنگین بەشداری یادەکەی کرد و لەکاتی بیستنی دەنگی کوڕەکەی گریا.
سیاسەتمەدار عەلی شیشمەک لە یادەکەدا بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی ئەو تێکۆشانەی لە کەسێتی شەهیداندا دەستی پێ کردووە.
پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدان پیشاندرا و درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.