پارێزەر یوسف ئەردۆغان: پێویستە ڕاستەوخۆ داواکاری زیندانیان جێبەجێبکرێت

هاووتەبێژی کۆمسیۆنی زیندانیانی ناوەندی ئیهەدە پارێزەر یوسف ئەردۆغان باسی لەوەکرد چالاکی زیندانیان لە دژی گۆشەگیری بە ڕەوا و مافدار دەبینن و وتی: "پێوستە لەسەر دەوڵەت بۆ جێبەجێکردنی داواکاری زیندانیان ڕاستەوخۆ هەنگاو بنێت."

چالاکی لە زیندانەکاندا

هاووتەبێژی کۆمسیۆنی زیندانیانی ناوەندی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) پارێزەر یوسف ئەردۆغان پەیوەست بە بەرخۆدانەکانی زیندانیانی سیاسی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و وتی: "چەندین زیندانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیادا لە تشرینی دووەمی٢٠٢٣ەوە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد و خواستیان بوو پرسی کورد بەڕیگەیی دیموکراتیکی چارەسەربکرێت، لە سەروی هەموویەوە کۆتایبهێنرێت بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان. لەم ڕووەوە هەتا ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ کاربەدەستان بۆ جێبەجێکردنی داواکاری زیندانیان هەنگاوێکی ئەرێنیان نەنا."

گۆشەگیری سەختتر دەکرێت

یوسف ئەردۆغان باسی لەوەکرد وەک کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، لە کارکردنداین بۆ ئەوەی بتوانین بەرخۆدان و داخوازییەکانی زیندانیانی سیاسی بگەینین بە ڕای گشتی و وتی: " بۆ بەکۆتاهێنانی گۆشەگیرنی لە زیندانەکانی تورکیا، وە بەتایبەت لە زیندانی ئیمراڵی سەردانی زیندانەکانمان کردووە و داوتر ڕاپۆرتمان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردووەتەوە. هەروەها سەبارەت بەو پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤ کە بەرامبەر زیندانیان و کۆمەلەکەشمان لە کاتی سەردانیکردنەکاندا ڕووبەڕوومان دەبێتەوە ڕاپۆرتمان نوسیوە و بۆ وەزارەتی دادمان ناردووە. وێڕایی ئەم هەوڵدانانە، دورستکردنی جۆری زیندانی نوێ و گۆشەگیری سەختر و زۆرتربووەتەوە."

داواکارییەکی ڕەوایە

یوسف ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە بەرامبەر زیندانیان زیاتر بووە و وتی: "زیندانیان بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری ئیمراڵی و چارەسەری پرسی کورد چەندین چالاکی بەڕێوەدەبەن. بەڵام ڕووبەڕووی چەندین پێشێلکاری بوونەتەوە. وەک ئیهەدە هەرگیز لەگەڵ ئەو چالاکیانەدا نەبووین کە زەرەر دەگەیەنێت بە ژیانی زیندانیان، بەڵام ئەو بابەتی پێویستە مرۆڤ سەرەنجی بخاتەسەر 'داواکاری زیندانیانە'. زیندانیان بە گوێرەی مافەکانی مرۆڤ خواستیانە گۆشەگیری لە ئیمراڵێ و هەموو زیندانەکاندا بە کۆتابهێنرێت. بەم ئامانجەوە چالاکیان کردووە، بە ڕایی من ئەمەش مافێکی ڕەوا و مافدارە. ئێمەیش وەک پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێین گۆشەگیری ڕێبازێکی ئەشکەنجەدانە و پێویستە کۆتای پێبهێنرێت لە پێناو بونیادنانی ئاشتی کۆمەڵایەتیدا."