پارێزەران بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد

پاڕێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکانیان ببینن، داواکاری نوێیان پێشکەش کرد.

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە ئیبراهیم بیلمەز، عەمران ئەمەکچی، جەنگیز یورەکلی و سوزان ئاکیپا بۆ ئەوەی بتوانن چاویان بە موەکیلەکانیان عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش بکەوێت کە لە زیندانی ئیمراڵی لە گۆشەگیریدان، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

پەیوەندییەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و جیهانی دەرەوەی زیندان پچڕێندراون. وەڵام بۆ داواکارییەکانی دیدار نادرێتەوە، هەندێک جار دوای چەند مانگ بە پارێزەران رادەگەیەندرێت، کە سزای دیسپلین بە سەر موەکیلەکانیان سەپێندراوە.

هـ . ب