پەدەکە کار بۆ ڕاگەیاندی باری نائاسایی دەکات و هێزەکانی خستۆتە ئامادەکارییەوە

دوای ئەوەی کارتەکانی پەدەکە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان شکستیان هێنا، بە پێی نوێترین زانیاری، پارتی بە دنەی دەوڵەتی تورک، کارتی دروستکردنی شەر لە دژی کورد لە هەریمەکانی پاراستنی مەدیا دەکاتە بیانوویەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی.

دروست بوون و ڕاگەیاندنی شەڕ لە کاتژمێری سفردایە و پارتی هێزەکانی 'ڕۆژ و گوڵان'ی بەرەو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا خستۆتە حاڵەتی ئامادەوە بە مەبەستی دروست کردنی بارودۆخێک تا لە ڕیگەیەوە و لە نزیکترین کاتتدا باری نائاسایی ڕابگەیەنێت .

دوای ئەوەی پەدەکە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان یەک لە سەریەک شکستیان هێنا، بە پێی نوێترین زانیاری، پارتی بە دنەی تورکیا کارتی دروست کردنی شەر لە دژی کوردان لە هەریمەکانی پاراستنی مەدیا دەکاتە بیانوویەکی دیکە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان و ڕاگەیاندنی باری نائاسیی لە لایەک و هێنانی زیاتری سوپای تورکیا بۆ نێو خاکی کوردستان لە لایەکی دیکەوە .

زانیاریە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو پەدەکە زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی بە چەک و جبەخانەوە داخلی نێو کوردستان کردووە، لە ئێستادا هێزەکانی ڕۆژ کە لەلایەن تورکیاوە پڕچەک دەکرێن و مەشقیان پێکراوە هاوکات هێزەکانی گوڵانی پەدەکە خراونەتە حاڵەتی جموجوڵەوە بەرەو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و لەپێش سوپای تورکەوەن بۆ هێرش کردن .
زانیاریە بەدەستگەیشتووەکان ئاماژە بۆ دروست بوونی شەر دەکەن لە ئان و ساتدا، بەو پێیەی پەدەکە هەموو ئامادەکاریەکانی بۆ ئەو شەڕە تەواو کردووە و دەیەوێت لانی کەم هەریمی کوردستان بۆ ئەم قۆناغە بخاتە حاڵەتی شەرەوە بە مەبەستی دروستکردنی شەرعیەتێک بۆ دواخستنی هەلبژاردن و درێژەدان بە دەسەڵاتی خۆی لە ریگەی ڕاگەیاندنی شەڕ و باری نائاساییەوە .

ئەم کارتەی پەدەکە لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان بە باریکی سیاسی و ئابوری قەیراناویدا تێپەڕ دەبێت و هەرێمەکە لە بەردەم هەڵبژاردن و دووڕێیانێکدایە، پەدەکە لە ریگەی بەغداد و لایەنە سیاسیە عەرەبیە دەسەڵاتدارەکانی عێراق، ئەمریکا و وڵاتانی بڕیار بەدەستەوە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەدات بەڵام بێ ئەنجام بووە و پێدەچێت هەڵبژاردنی کارتی شەڕ لە دژی پەکەکە وەک دوادەرفەت ببینێت بۆ دواخستنی ئەو هەڵبژاردنە  .