یوسف کوڤارا، ژن و منداڵەکانی خۆی کوشت

لە شاری کیلیس یوسف کوڤارا هاوژینەکەی مەرڤە کوڤارا و سێ منداڵەکەی کە تەمەنیان ٥ و ٨ و ٦ ساڵانن کوشتووە.

لە شاری کیلیس، یوسف کوڤارا خەڵکی سوریە، هاوژینەکەی و سێ منداڵەکەی و خۆی کوشت. تیمە پزیشکییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بۆیان ڕوون بووەتەوە کە ئەندامانی بنەماڵەکە هەموویان گیانیان لەدەستداوە.

ڕاگەیەندراوە کە دوای ئەوەی یوسف کوڤارا ژن و منداڵەکانی کوشتووە، خۆیشی کوشتووە.

تەرمی یوسف، مەرڤە کوڤارا و منداڵەکانیان ئەمینە (٨ ساڵان)، عەبدۆ (٦ ساڵان) و عەلی (٥ ساڵان) بۆ پشکنین گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری کیلیس.