پۆلیسەکان هێرشیان کردە سەر کرێکاران: لانیکەم ٢١٦ کەس دەستبەسەرکران

پۆلیسەکان هێرشیان کردە سەر ئەو کەسانەی دەیانویست بە بۆنەی ١ی ئایار بەرەو تەقسیم رێپێوان بکەن و لانیکەم ٢١٦ کەس دەستبەسەرکران.

پۆلیسەکان لە زۆر شوێن هێرسیان کردە سەر کرێکار و رەنجدەران کە دەیانویست ١ی ئایار جەژنی جیهانی کرێکاران لە گۆڕەپانی تەقسیم پیرۆز بکەن و رێپێوان ئەنجام بدەن.

ژمارەیەکی زۆر لە هێرشەکەی پۆلیسدا دەستبەسەر کران. لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافناسانی سەردەم (چەهەدە) سەبارەت بە پێشێلکارییەکان و دەستبەسەرکراوان مێزی قەیرانی دروست کردووە. لقی چەهدە لە سەر هەژماری خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاویکردەوە کە لە ئەنجامی هێرشی پۆلیسدا لانیکەم ٢١٦ کەس دەستبەسەرکراون.

هـ . ب