چالاکی وەڵام دانەوەی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ١٠ داگیرکەری دەوڵەتی تورک کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند لە چالاکی وەڵامدانەوەدا، هێزەکانیان ١٠ داگیرکەری دەوڵەتی تورکییان کوشتووە، کە چوارییان سەرباز و شەشیان چەتە بوون. هەروەها ١٢ داگیرکەریش برینداربوون.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین پەیوەست بە چالاکی وەڵامدانەوەکانیان لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکان، کە لە نێوان ٢ بۆ ٢٩ی نیسان ئەنجامدراوە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیارییانە بڵاوکراوەتەوە:

"هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا هێزەکانمان چالاکی بەرپەرچدانەوەیان ئەنجامداوە.

لە چوارچێوەی چالاکیکەکاندا:

لە ڕۆژی ٢ی نیسان لە هێڵی شارۆچکەی باب چالاکی نیشانەشکێنی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا چەتەیەک کوژرا.

ڕۆژی ٦ی نیسان هێزەکانمان لە هێڵی مارە چالاکی نیشانەشکێنیان ئەنجامدا و چەتەیەکییان کوشت.

ڕۆژی ١٣ی نیسان هێزەکانمان چالاکیەکی تایبەتییان لە گوندی عەبلە ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژرا، چەتەیەکیش بریندارکرا و ئۆتۆمبێلێکیش لە ناوبرا.

لە ڕۆژی ١٨ی نیسان لە هێڵی مارە هێزەکانمان چالاکیەکی تایبەتییان ئەنجامدا و ٣ چەتە بریندارکران.

لە ٢٣ نیساندا لە دژیی کامپی داخلباشی سوپایی تورکی داگیرکەر بەچەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا سەربازێکی تورکی داگیرکەر کوژرا و ٣ دانەی دیکەش بریندارکران.

لە ڕۆژی ٢٩ی نیسان لە دژی هەردوو بنکەی سوپایی تورکی داگیرکەر ئەناباک و کەفرمزی ناوچەی شەڕی کانتۆنی عەفرین چالاکی تایبەت ئەنجامدرا. لە ئەنجامی هەردوو چالاکیەکەدا ٣ سەربازیی سوپای تورک کوژرا، ٥ سەربازیش بریندار کران.

لە کۆیی چالاکیەکاندا بە گشتی ٤ سەربازی سوپایی تورکی داگیرکەر و ٦ چەتە کورژان، ٨ سەرباز و ٤ چەتەش برینداربوون."