فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ٢ کۆلبەریان کوشت

لە هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکدا، ٢ کۆلبەری خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستان کوژران.

ڕۆژی ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤، دوو کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاودیوی سنووری چیای خێرە و لۆلان لە شارۆچکەی سیدکان سەر بە هەولێر بوونە.

زانراوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەو دوو کۆڵبەرەیان بۆردومان کردووە و لە ئەنجامدا گیانیان لەدەستداوە.

بەو پێیەی تەرمی کۆڵبەرەکان مەترسی دووبارە هێرشکردنە سەریان هەیە، لە شوێنی خۆیانن و هێشتا نەهێنراونەتەوە.

ئیحسان چەلەبی پارێزگاری سیدکان ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام ناوی کۆڵبەرەکانی ئاشکرا نەکرد.