ڤیان لەیلا: ژنان دەبێ خۆیان لە دەستی دەوڵەت ڕزگار بکەن

ڤیان لەیلا ئەندامی پاژک ڕایگەیاند کە دەست ڵێبەردانی هەمیشەیی واتە جیابوونەوە لە سیستەمی پیاو و ڕایگەیاند، کە ژنان پێویستە خۆیان لە بنەماڵە، مێدیا، رێکخراوەکانی هاوسەرگیری، ئەکادیمی، سەربازی و قوتابخانەکانی دەوڵەت ڕزگار بکەن.

ڤیان لەیلا ئەندامی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان (پاژک)، بەشداریی بەرنامەی 'خوەبوون'ی کەناڵی ژن تیڤی کرد بە پێشکەش کردنی ئارژین بایسال و باسی لە جیابوونەوەی هەمیشەیی و تیۆری جیابوونەوە کرد.

ڤیان لەیلا دەست نیشانیکرد کە سیستەمی پیاوسالاری، ژن یان وەک لاسایی کردنەوەی پیاو یان وەک نمایشێک دەبینێت، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە عەقڵیەتی دەسەڵات ژن لە سروشتی خۆی جیادەکاتەوە.

هەڵسەنگاندنەکانی ڤیان لەیلا ئەندامی پاژک بەم شێوەیەیە:

کەی و لە چ هەلومەرجێکدا جیابوونەوەی بێکۆتایی و تیۆری جیابوونەوە کەوتە ڕۆژەڤی تەڤگەری ئازادیەوە؟

لە ساڵی ١٩٩٨ چەمکی تیۆری جیابوونەوە کەوتە ڕۆژەڤی بزووتنەوەی ژنانی ئازادەوە. ئەم هەلومەرجە لەو سەردەمەدا پێویستی بە بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی ژنان و خۆڕێکخستن و بنیاتنانی ئایدۆلۆژیایەک لەو چوارچێوەیەدا بوو. بۆچی؟ چونکە پێش ئەوە هەندێک ڕووداو هاتبوونە پێش. بە شەهیدبوونی هەڤاڵ بێریتان، سوپای ژنان کەوتە ڕۆژەڤی بزووتنەوەکەمانەوە. لە هەمان کاتدا لەگەڵ شەهیدبوونی هەڤاڵ زیلان تیۆری جیابوونەوە کەوتە ڕۆژەڤەوە. پاشان سوپای ئازادیخوازی ژنان لەلایەن ڕێبەر ئاپۆ پێناسە کرا. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ هەڤاڵ زیلانی وەک نموونەیەک لە لایەنی دابراندا نیشاندا. هـ.زیلان هەرچەندە تازە بەشداری تەڤگەری ئازادیی بوو، بەڵام ژیانێکی جیاوازی بوو، هاوسەرگیرییەکی کلاسیکی بوو. لە سیستەمدا کاری دەکرد. لە ماوەیەکی کورتدا تەڤگەری ئازادی ناسی و لە هەموویان دابڕا و بەشدار بوو، جیابوونەوەیەکی گەورەی ئەنجامدا. هەرچەندە ساڵێک بەشداری کردبوو، بەڵام بینی کە پیلانگێڕی دژی سەرۆک ئاپۆ هەیە، لە کەسایەتی سەرۆکایەتیدا، لەسەر بزووتنەوەی ژنان، بزوتنەوەی ئازادی پیلانێک بەڕێوەدەچێت و ویستی بە چالاکی فیداییانە وەڵامی بداتەوە. وەک شوێنکەوتووی سەما یوجە دەرکەوت. دوورە کەسێک بیەوێت ژنان گرێدراوی خۆی بکات، ژنان لە ناوەندەکەیدا بە ڕێکخستن بکات. دان بە ئیرادە و سەربەخۆیی ژناندا نانێت و پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی ژن ناکات. هـ.سەما یوجە دژی ئەمە وەستایەوە. سەرۆک ئاپۆ وتی، لە چی داببڕێن؟ لە تەواوی سیستەمی دەسەڵاتداری پیاوان داببڕێن. بە تێبینییەکانی کۆبوونەوەدا چەمکی جیابوونەوەی هەمیشەیی کەوتە ڕۆژڤمانەوە."

لە ساڵی ٢٠٠٩ سەرۆک ئاپۆ ئەم چەمکەی خستە ڕۆژەڤمانەوە، شارستانیەتی دەسەڵاتداری ٥ هەزار ساڵەی پیاوی کە بە تایبەت بەسەر ژندا دەسەڵاتی کردووە، وەک سیستەمێکی دەستدرێژی پێناسە کرد. وتی سەرەتا دەبێت بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە دەسەڵاتی پیاو ئازاد ببن. بەم شێوەیە کەوتە ڕۆژەڤی پارتیمانەوە. بەم پێیە باسەکانی وەک 'چۆن لەم سیستەمە داببڕێین، چۆن دابرانێکی بێکۆتایی پەرەدەستێنێت؟' ئەنجام دران. سەرۆک ئاپۆ بەمشێوە ئەم باسانەی خستە ڕۆژەڤمانەوە، بەتایبەتی ئازادکردنی بۆ ماوەیەکی نادیار؛ کە زۆرێک لە فەیلەسوف و توێژەران کاریان لەسەر کردووە. بە تایبەت لە فەرەنسا کەسێک لێکۆڵینەوەی لەسەر دەستبەسەردا گرتنی ژنان لەلایەن پیاوانەوە کردبوو. ناوی لێنابوو خۆشەویستی بێکۆتایی. سەرۆک ئاپۆ وەک بەدیلێک وتی 'خۆشەویستی لەم بارودۆخانەدا  بوونی نییە. چونکە سیستەمەکە سیستەمی دەستدرێژییە. بۆیە ناکرێت خۆشەویستی لە ژێر مەرجی دەستدرێژیدا دروست بێت. ئەگەر ژنێک بیەوێت خۆی لەم کردەوە باڵادەستانەی پیاو ڕزگار بکات؛ دەبێت خۆشەویستی بێکۆتایی دووایی بێت و ئازادکردنی بێکۆتایی دروست بکرێت.' چۆن دروست دەکرێت؟ خۆیان لە سیستەمی ٥ هەزار ساڵەی دەسەڵاتداری پیاو ڕزگار بکەن.

واتە تەنها باسی جیابوونەوەی جەستەیی نەکرد؟

نەخێر باسی دابڕانی پەیوەندی لە هەموو شتێک لە سیستەمەدا دەکات. ئەم سیستەمە تەنها جەستەیی نییە. بەڵکو دەیەوێت لێک تێگەیشتن، کولتوور و مۆدێرنیتەیەک دروست بکات. دامەزراوە هەیە کە ئەو سیستەمە بەڕێوە دەبەن. پێویستە لە هەموو ئەمانە بە دوور بن.

لەو سەردەمە کە سەرۆک ئاپۆ ئەم چەمک و تیۆریەی دابڕانی دەخستەڕوو، پێگەی ژن لە بزووتنەوەی ئازادیدا چۆن بوو؟

لە ڕاستیدا ڕێکخستنێکی ژنان هەبوو. لە پێوەندی لەگەڵ ئەمەدا سوپای ژنانیش دامەزرا بوو. بەڵام هێشتا متمانە بە دەسەڵاتی ژنان نەبوو، وەک ژن دەتوانێت چی بەدەست بهێنێت، دەتوانێت شەڕ بکات، چەک هەڵبگرێت، دەتوانێت بەرامبەر پیاو بوەستێتەوە، دەتوانێت خۆی ڕێکبخات، دەتوانێت بەشداری شەڕەکان بکات، هەروەها دەتوانێت پێداویستییەکانی دابین بکات؟ ئایا دەتوانێت بەبێ پیاو بژی؟ گومان لەم حاڵەتانەدا بوو. پرسیارێک هەبوو کە ئایا ژن دەتوانێت بەردەوام بێت لە ژیانی خۆی ئەگەر بە تەواوی سەربەخۆ بێت و لە بواری جەستەییەوە داببڕێت؟ بەڵام هەڤاڵ زیلان بە چالاکییە گیانبازییەکەی کۆتایی بە گشت ئەو پرسیارانە هێنا. هێزی ژنانی بە هەموو جیهان نیشان دا. ژن خۆی ناسیەوە و خۆی بە ڕێکخست و لە سیستەمی پیاوسالاری جیابووەوە. تەنانەت کەس چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد ژنێک بە تەنیا لە ماڵەوە بڕواتە دەرەوە.

هەڤاڵ زیلان لە ماڵ هاتەدەرەوە، هاوسەر و بنەماڵەکەی بەجێهێشت، چووە شاخ، لە شاخدا شەڕی کرد، ناسنامەی ژنانەی خۆی تێکەڵ بە فەلسەفەی سەرۆک ئاپۆ کرد و بوو بە بۆمب و خۆی لە مێشک و دڵی سیستەمی پیاوسالاردا تەقاندەوە. هەڤاڵ زیلان بوو بە هێمای ژنێکی بەهێز. دەرکەوتنی هەڤاڵ زیلان، هەڤاڵ سەما یۆجە لە بزووتنەوەی ئازادی و کۆمەڵگادا، دەرئەنجامی دەستێوەردانی هەڵە لە دژی ژنانە.

ئەمڕۆ پێکهێنانی سوپا و حیزب لەلایەن ژنانەوە جیاوازە، خەریکی پەرەپێدانی کۆنفیدرالیزم و هاوپەیمانی کۆمەڵایەتین. ئەمانە بە ئەنجامی تیۆری دابڕان پەرەیان پێدراوە. ژن تا زیاتر لە تێگەیشتن و سیستەمی پیاوانە داببڕێت، زیاتر گەشە دەکات. ئێستا ژنانی کورد بوونەتە مایەی ئیلهام بۆ هەموو ژنانی تێکۆشەر. بە جیابوونەوە لە کۆیلایەتی و دوور کەوتنەوە لە بێ متمانەیی خۆیان، بەرەو ئازادی ڕێگا دەپێون.

وتت جیابوونەوەی هەمیشەیی تەنها جەستەیی نییە. ئاکامی ئابوری و فیکری و کولتووری ئەمە چون دەبێت؟

مۆدێلی تایبەتی ئێمە سیستەمی کۆمەڵانی ژنانی کوردستان (کەژەکە)یە. لە هەموو ڕوویەکەوە لێکەوتەی هەیە. ئەمەش بە دەرئەنجامی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک پێناسە دەکرێت. بەڵام ئەم دابڕانە پێویستی بە پەرەپێدانی هەنگاو بە هەنگاو هەیە. دەبێت لە ڕووی جەستەییەوە خۆمان لە ڕیزی پیاوانە جیا بکەینەوە. لەو شوێنەی پیاو ڕەنگی هەبێت، پیاو کاریگەری هەبێت، پیاو بەڕێوەبەرە، ژن ناتوانێت ئازادانە دەرکەوێت. ناتوانێت ئیرادەی خۆی ئاشکرا بکات. بۆیە ئەگەر بیەوێت خاوەن خۆی بێت، دەبێت خۆی لەو کەسانە جیابکاتەوە کە دەیانەوێت خاوەنی ژن بن. کێ دەیەوێت ببێتە خاوەنی ژن؟ باوک، خۆشەویست، برا و حکومەت دەیانەوێت. ئەگەر جیابوونەوەی جەستەیی دروست نەکەیت، هەمیشە هەڕەشەی کوشتن، ڕفاندن و دەستدرێژیت لەسەر دەبێت. دوای ئەوەی تووشی جیابوونەوەی جەستەیی دەبێت، پێویستە لە ڕووی دەروونیشەوە دابڕان ئەنجام بدرێت. پێویستە لە عەقڵیەتی پیاوسالاری ڕزگارمان بێت. دەبێت بۆ خۆمان بین. لەبەر ئەوەی بۆ خۆمان نین بیر و هەستمان دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەمڕۆ ژنان چۆن دەردەکەون؟ لاسایی پیاوان دەکەنەوە، کاتێک دەچنە ناو سوپاوە وەک پیاوان دەبن. تەنانەت لە سیاسەتیشدا سیستمی سەرمایەداری لەژێر ناونیشانی ئازادی ژندا ڕێگەی بۆ ژنان خۆش کردووە تا کوو وەک پیاو دەرکەوێت، ئێستا ژنان پەرلەمانتار و سەرۆکوەزیرانن. بەڵام با سەیری تانسۆ چیلر و ئانجلا مێرکل بکەین. لە ڕوواڵەتدا ژنن، بەڵام لە ناوەڕۆکدا بە عەقڵیەتی پیاوانەوە هەڵسوکەوت دەکەن. 

هەڵسەنگاندنێکی دەسەڵاتداری باکوونین هەیە. دەڵێت، "هەرمرۆڤێکی باش بچێتە سەر کورسی دەسەڵاتداری، ئەوە لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەبێتە دەسپۆت." ڕێبەر ئاپۆش دەڵێت، "گەر ئەم مرۆڤە باشە ژن بێت لەسەر کورستی دەسەڵات دانیشێت ئەوە ڕەشەکە لە دەسپۆت خراپتر دەکات." دەسەڵاتداری شتێکی لەم جۆرەیە. لەم قۆناغی گرنگدا ژنان دادەنێن. وەک بووکەڵەیەک هەندێک ژن دەهێننە پێشەوە. یان لاسایکردنەوەی پیاوە، یان بوکەڵەیەکی دەستی پیاوە. مۆدێلێکی تر بۆ ژنان هەڵدەبژێرن ڕێک وەک سێبەی پیاوە. سێبەری پیاو چیە؟ پیاوی سەرکووتوو، زانا و شارەزا هەیە. لە پشتی ئەمەشەوە پیاوێک ئارام و بێدەنگ هەیە. ژنەکەیان تەنها ڕۆڵی جانتایەک دەگێڕێت. ئەمەش مۆدێلێکی مێیینەیی نێرە. منداڵ بۆ مێردەکەت پەروەروردە دەکەیت، هەمیشە وەک دایکێک لە تەنیشتی بووەستە. وەک چۆن ئەوەی دیکتاتۆرەکان هەمیشە ژنێکیان لە تەنیشتە بۆ ئەوەی پیشانی بدەن کە تاچەند دەتوانن دەسەڵاتی خۆیان بەسەر کۆمەڵگەدا بسەپێنین. ئەم چەمکە ژنی لە بنەڕەتی خۆی دورخستۆتەوە، یان دەبێتە بووکەڵە یان دەبێتە سێبەر، ژنان ڕەگەزی خۆیان لە دەستداوە. ژن بوون چییە، ئاگایی ژن چیە هەموو ئەم شتە گرنگانە لەبیرکراوون. وەک چۆن پرۆسەیەکی پەیوەست بە ژنەوە هەرگیز ئەزموونەکراوە، وەک چۆن جڤاکێکی ئەخلاقی و سیاسی بۆ ژنان دروستنەکراوە، بۆچی مەحکومین بەم تێڕوانیەن؟ ئەمانە چ سودێکی هەیە جگە لە کوشتن، هەراسانکردن و دەستدرێژی و تواندنەوە. چ سودێکمان لە پیاوەوە بینوە؟ پیاوێک کە خۆی بە دیموکراتیک دادەنێت، کاتێک دێتە باس لە ژنان، گەورەترین دەستدرێژکاری لێدەکەوێتەوە. ئەمە سروشتی پەیوەندی پیاوانە. تۆ ناتوانی وەک ژنێکی ئازاد بژییت، وشەکانت بۆ ئامادەکراوە، دەکرێیت بە سۆزانی و دەرنجامەکەشی هەر کوشتنە. گەر بتەوێت لەم سیستەمە هەڵبێیت، دەورت دەدەن و دەتخەنە قەفەسێکەوە، هەموو کارێک ئەنجام دەدەن بەرامبەر بەژن. ئەم چەمکە چەندین پێش داوەری بۆ دیاری کردوون؛ کچێکی باشبە، پرچت داپۆشە، سەرت بەرزمەکەرەوە، بەدەنگی بەرز پێمەکەنە، چۆن هاوڕێیەتی دەکەیت، شەرەفی ماڵێک تێک مەدە، چۆن بژیت، هەموو ئەمانەمان فێردەکەن. پاشان پارێزەرێکی نێرت بۆ دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی ناو و جەستەت پیس نەبێت. ئەم پیاوەش ئاگاداری تۆ دەبێت و تۆش دەبێت بە دڵی ئەو بجوڵێیتەوە.

خێزان و دەزگای هاوسەرگیری چ ڕۆڵێک دەگێڕن؟

هەر لە تەمێکی بچووکەوە، خێزان بۆ ژیانی کچان خێزانێکی نوێ ئامادەدەکەن. بێ خێزان و بێ هاوسەر ژیانێک نیە بۆ ژن. لە ژیانی ئەمرۆدا هەندێک کەس دەیانەوێت بە سیاسەتی لیبراڵ یاری بە هەندێک شت بکەن. بە ناوی ئازادیی سێکسیەوە هەندێک شت بەرەوەپێشەوە دەبەن، لە ڕووی ئەخلاقیەوە هێرش دەکەنە سەر کۆمەڵگە، ئەمەش خراپەکارییەکی جیاواز دەرحەق بە گۆمەڵگە. دەزگایی خێزان نموونەیەکی سەرەتاییە لە بونیادنانی چەمکی پیاسالاری فەرمانرەوا. چوونکە یەکەم خوێندن لە خێزانەکەتەوە وەردەگریت. ئەو نەریت و یاسایانەی کە باوک دایناون نابێت پێشێل بکرێت. وەک چۆنە ئەوەی کاتێک لە دژی دەوڵەت دەوستیتەوە  بە گاز، پۆلیس و لێدان ڕووبەروت دەبێتەوە، بە هەمان شێوەیەش کاتێک دژی یاساکانی باوک بووەستیەوە، لێدان و توندووتیژی لێدەکەوێتەوە، بۆیە هەندێک لە ژنان بۆ ڕزگاربوون لەم گوشارە پەنا دەبەنە بەر هاوسەرگیری، ئەمەش بە دڵی دامەزراوەی خێزانە. دەبینین دوای ٤ مانگێک دەیانەوێت لە دەستبەرداری پیاوبن، چونکە ئاشنایی ڕاستینەی پیاو دەبن. کۆتایین چی دەبێت؟ دەکوژرێن. سەیری ئەو ژنانە بکەی کە کوژراون هەر ئەوانە ویستوویانە دەستبەرداری هاوژینەکەیان ببن. دەوڵەتیش پشتگیری لە هاوسەرگیری دەکات،چونکە گەر هاوسەرگیری پێشکەوێت ئەوا دانیشتوان بۆ وڵاتەکەی زیاد دەکات. دەوڵەت سیاسەتێکی تایبەت بەرێوەدەبات، کەس نەڵێت پەیوەندی من پەیوەندییەکی ئازادە، با کەس خۆی فریوو نەدات. ژن لە ژێر سەروەرێتی پیاودا مەحکومن بەژیان. پیاو سەروەرێتی خۆی لە ماڵدا بەسەر ژندا دەسەپێنێت. ئەمەش دەستدرێژییە. هاوکات لەگەڵ هاوسەرگیری، کەسانێک هەن کە لەسەر بنەمای ئازادی ساختە پەرە بە هەندێک وشە دەدەن. ئەمانە ئەو وشانەن کە زۆرترین پێناسەی ئازادی سێکسی دەکەن لە پەیوەندی نێوان ژن و پیاودا و بەم شێوەیە دەیانەوێت بیخەنە کارنامەی ژنانەوە. ژن ئازادە لە هەر پیاوێک کە بیەوێت هەر پەیوەندییەک هەبێت. ئەمەش دەستدرێژییە. چ جیاوازییەکی لەگەڵ هاوسەرگیریدا هەیە؟ گەر بەڵگەنامەیەت لەگەڵ دەوڵەتدا واژوو کردووە، یان واژووت نەکرووە، کاتێک ئەو کاغەزە نیە، ئایە تێروانینی پیاوەکە جیاوازە؟ دەبینین چەند ژن بەدەستی ئەو کەسانە کوژروان گوایە خۆشەویست بوون؟ هەموو ئەمانە دۆر و دژایەتی مۆدێرنێتتەیی سەرمایەدارییە. پێویستە خۆمان لە خێزان، کارگە، میدیا، دامەزراوەی هاوسەرگیری، ئەکادیمی، سەربازی و قوتابخانەکانی دەوڵەت ڕزگارکەین.

هەڵبەتە گۆڕینی تێڕوانین زەحمەتە. بەڵام دوای ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە ناو تەڤگەری ئازادیدا ئەم تێگەیەیی هێنایە پێشەوە، چۆن وەک خەبات و ڕێکخستنێک جێبەجێکرا؟

لە ڕووی جەستەییەوە گۆڕەپانی خۆی جیاکردەوە. سەرۆکایەتی لە یاداشتی چاوپێکەتنێکدا دەپرسێ و دەڵێت، ئایە چیایی جیاوازتان هەیە؟" دوای چاوپێکەتنەکە لەگەڵ سەرۆک باسمان لەوەکرد چیایی جیاوازمان هەیە. ڕەنگە وەک پرۆژە لە ئاستی زانستیدا بەتەواوی ڕێکخراو نەبن، بەڵام لەڕووی جەستەییەوە بەتەواوەتی ئەو کارەمان کرد. ئەو دەسپێکردنە جەستەیی کە متمانە بەخۆبوونی ژن دروستدەکات. هەتا ئەوکاتەی دەگۆرێن ژن لاوازە، لە ڕووی جەستییەوە لاوازە، نەرێنیە. ناتوانێت بە تەنها خۆی پێداویستییەکانی ژیان پەیدابکات و ...هتد. بەڵام ئێستادا دەستمان لە شتی ژیانی ڕۆژانەی بەرداوە و ژن دەستی دواتە چەک بەرامبەر بە دووژمن شەر دەکات. لەمە زیاتر چی هەیە؟ لە ئێستادا هەڵهەڵەی ژنان دوژمن دەترسێنێت. ئەکادیمیایی ژنان دامەزراون. کەسایەتی خۆی گرتە دەست. بۆ خۆبوون ئەم گفتوگۆیانەی بەڕێوەبرد. پەرەوەردەی خۆسەر وەردەگرن و بۆ ئەوەی پیاوانیش بگۆڕێت خەباتی دەستپێکردووە. لە کۆمەڵگاشدا بەم شێوەیە. ئامانجیان گۆڕینی پیاوە و ژیانیش دەبێت. لە تەواوی کوردستاندا ژن خۆی خۆسەری ڕێکخستن دەکەن، لەبەرئەوەی هێزی خۆی دەبینێت.

تەڤگەری ئازادی بوو بە پێشەنگ. دوای ئەوەی شۆڕش لە ڕۆژئاوا دروستبوو کاریگەری ئەم دابڕانە چۆن دروستبوو؟

شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ هەموو ئەوانەی تێکۆشان لە دژی سیستەم دەکەن هیوایەکە، سەرنج راکێشە. هەمووئەوانەی ڕوویان لە ڕۆژئاوا کرد لە ژێر کاریگەری بەشداری ژنان لە شەڕ و کۆمەڵگا و شۆڕشدابوون. لە ئێستادا سیستەمێکی ئیکۆلۆژی، دیموکراسی و ئازادی ژن بەڕێوەدەچێت، هەموو دامەزراوەکان بە میکانیزمێکی ژنۆلۆژییەوە پێشدەکەوێت. لە هەموو گۆڕەپانەکاندا خۆبەڕێکخستن پێشدەکەوێت."