'ئەو هێزەی کۆمەڵگە بەڕێکخستن و پەروەردە دەکات، هێزی ژنە'

ڕێکخستنەکانی ژنان لە گەڕەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەیی حەلەب لەڕێگەی کۆمۆن و ئەنجوومەنەکانی ژنانەوە دەچنە ناو کۆمەڵگەوە و بناغەیی پەرەوەردەیی بونیاددنێن.

لە گەڕەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب، ڕێکخستنەکانی ژنان لە ڕێگەیی کۆمۆنەکانی ژنان، ماڵی ژنان، ئەنجوومەن و کۆمیتەکانی ژنانەوە زیاتر خۆییان بەهێزتردەکەن. پەیوەست بەو مژارەوە ئەندامی کۆردناسیۆنی حەلەبی کۆنگرە ستار فەیمە حەمۆ ئاماژەی بەوەدا ئەو هێزەی کۆمەڵگە بە ڕێکخستن و پەرەوەردە دەکات، هێزی ژنە.

ئەندامی کۆردناسیۆنی حەلەبی کۆنگرە ستار فەیمە حەمۆ بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئەوەی بیرهێنایەوە لە ساڵی ١٩٩٠دا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆشتە حەلەب و لەگەڵ چەندین بنەماڵەی وڵاتپارێزدا کۆبووە و ڕێکخستنی کرد. فەیمە حەمۆ باسی لەوەکرد هەر لەدەستێکدا ژنان خۆیان لە دەست و پێوەندەکان تەکاند و دواتر هەوڵیاندا خۆیان بگەینێێن بە بنەماڵە و ژانانی تر و وتی: "لە ساڵی ٢٠١١ەوە هەتا قەیرانی سوریا، ژنان خۆیان لەسەر ئەم میراتییە کاردەکەن و خۆیان بەڕێکخستن دەکەن."

بەڕێوەبردنی خولی پەرەوەردەیی

فەیمە حەمۆ ئەوەی بیرهێنایەوە لە ساڵی ٢٠١٣دا بە هۆکاری هێرشەکان گولێ سەلمۆ شەهیدبوو و وتی: "دەبوایە ژانان ڕێکخستنەکان زۆر بەهێزتربکەن. لەم چوارچێوەیەدا هەنگاوی دەستپێمان دامەزراندی ماڵی ژنان بوو. هەموو ڕێكخستنەکانمان لە سەر بنەمای فەلسەی رێبەر ئاپۆ دامەزرا. دواتر ڕێکخستنەکانمان لە ڕێگەی ماڵی ژنەوە کەوتە سەرپێ و ڕاستەوخۆ بەشداری ڕێکخستنی جڤاکی بوون. ڕێکخستنەکانی ماڵی ژنان تەنها پوەیست نەبوو بە ژنانی کوردەوە، بۆیە لە دوای ساڵی ٢٠١٣ەوە ژانانی گەلی عەرەبیش بەشداری ڕێکخستنەکان بوون و خۆیان بەڕێکخستن کرد. بۆ ئەوەی کۆنگرە ستار توانای باشتر بە ڕێکخستنی بەگەڕخات، پێویستی بە کۆمۆن، مەجلیس و کۆمیتەکان هەبوو. بۆیە لە ساڵی ٢٠١ەوە کۆمۆنەکانی ژانان دامەزرێنران، لەم ڕێگەیەوە ڕیکخستنەکانی ژنان زۆر بەباشی کارەکانیان بەڕێوەدەبرد، لەم چوارچێیوەیەشدا ٣ ئەنجوومەنی ژنان و ٤٦ کۆمۆنی ژان دامەزرێنران. ئامانجی بنەڕەتی ئەم کۆمۆنانەش بۆ کۆمەڵگایەکی بە ڕێکخستن بووە. ژانان دەتوانن لە ڕیگەی ئەم کۆمۆنانەوە خۆیان بگەیەنێن بە کۆمەڵگە. کارەکانی ئەم ئەنجموونەن و کۆمۆنانە بۆ ڕێکخستنی تەواوی کۆمەڵگەیە. پیاوانیش لە ڕێگەی خولی پەرەوەردەییەوە بە ڕێکخستن دەکرێن و پەرەوردە وەردەگرن."