بایندر: یەکێتی و یەکگرتووی کوردان بە مانایی کۆتایی هێنانی شەڕە

هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندر ئاماژەی بە تێگەیی شەڕ کرد و وتی: لە بنکی سەردانی ئەردۆگان بۆ عێراق، کۆنسێپتێکی نوێی تەسفیەکردن لە دژی کوردان هەیە. ژەهرکوژی کۆنسێپتی شەڕ، یەکێتی و یەکگرتووی کوردانە."

یەکێتی نەتەوەیی

هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندر لە ڕێگەیی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ەوە هەڵسەنگاندنی بۆ سیاسەتی هەڵبژاردنی ئاکەپە و سەردانی ئەردۆگان بۆ باشووری کوردستان کرد.

بایندر باسی لەوەکرد دەسەڵاتداری ئەردۆگان لە هەڵبژاردنە خۆجییەکانی ٣١ی ئاداردا گورزێکی قورسی خوارد و وتی: "وێڕایی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری دەنگندەری نایاسایی گواستەوە بۆ شارەکوردییان، بەڵام لە دەرنجامی هەڵبژاردنەکاندا بەرامبەر ئیرادەی گەل شکستی هێنا. بێگومان دۆخی دەرنجامی هەڵبژاردنەکان ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی ئەردۆگانی لەساڵانی داهاتوودا فراوانترکرد. دەتوانم بێژم دەسەڵاتداری ئەردۆگان لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ئاداردا بۆیەکەمجار بەو شێوە قوڵە تامی سەرەتاکانی هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی خۆیکرد. بێگومان بۆ دەرباسبوون لەم هەڵوەشاندنەوەیە، وەک پێشتریش کردوویەتی، ئەردۆگان ڕاستەوخۆ دوژمنێک بۆخۆی دەسازێنێت. بەو مانایەیی دەسەڵاتێکە لەسەر تێگەی شەڕ درێژە بەتەمەنی خۆی دەدات. بەو پێیەش لە ناوەندی ئەم شەڕەدا گەلی کورد و جوگرافیایی کوردستان هەیە. لەم چواچێوەیەشدا بۆ قوتاربوون لە شکستەکانی، سیاسەتی خۆی دەباتە دەرەوە و هەوڵ دەدات لە ڕێگەی سیاسەتی دەرەوە خۆی ڕزگاربکات. پلانی شەڕ و داگیرکارییەکانی لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستانیش هەر لەم چوارچێوەیەدایە. بەم ئامانجەوە لە ڕێگەیی هاتووچۆیی دیبلۆماسییەتەوە هەوڵدەدات ڕەوایەتی بۆ کۆنسێپتی شەڕ بگەیەنێتە ئاستێکی باڵا، بۆیە ئەردۆگان تا ئێستا بەم ئامانجەوە چەندین وڵات گەڕاوە."

یەکێتی نەتەوەی ژەهرەکوژەیی شەڕە

بایندر ئاماژەی بەوەدا،لە دۆخێ ئێستادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین کارتی نوێ بڵاودەکرێتەوە، هەوڵدەدرێت هاوسەنگیەکان بگۆڕدرێت، دیبلۆماسیەتی ئەردۆگان بۆ ئەمریکا و عێراقیش هەر لەو چوارچێوەیەدایە و  وتی: "سەردانیکردنی ئەردۆگان لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە هەڵگری مانایەکی بەرفراوانە. دەتوانین بڵێین پلانی نوێی سیاسەتی داگیرکاری دەسەڵاتدری ئاکەپە-مەهەپە بەم سەردانیکردنەی عێراق دەستپێکردنی پلانی نوێی شەڕە. هەرچەندە ڕێکەوتنەکانی ئەردۆگان لە ژێر ناوی ڕێکەوتنی وزە و بازرگانیدا واژووی لەسەر کراوە، بەڵام لە ناوەڕۆکدا بەمانای دەستپێکردنی داگیرکاری ئەردۆگان دێت لەسەر کوردستان، وە لەم ڕیگەیەشەوە خواستێکی بۆ ماوەی چوار ساڵ یان زیاتر تەمەنی دەسەڵاتی خۆی درێژبکاتەوە. بە گشتی لە بنکی ئەم سەردانەدا کۆنسێپتی شەڕی تەسفیەکردن لە دژی گەلی کورددا هەیە. لە دژی ئەم کۆسێپتەیی شەڕی سەر کوردان، یەکێتی و یەکگرتووی کوردان ژەهرەکوژی کۆنسپێتی شەڕە."

پەدەکە لە دژی دەستکەووتی کوردان دەجوڵیتەوە

هەر لە درێژەی قسەکانیدا بایندر وتی: " بە تێگەشتنی من هۆشمەندی نەتەوەیی گەلی کورد هەنگاوێکی تر بەرەو پێشەوە ببراوە و بۆ بونیادنانی نەتەوەیی کوردان هەموو کاتێک لە هەوڵداندا بووین. لەم چوارچێوەیەدا کاری زۆر گرنگمان کردووە. ئەوەی 'چۆن دەتوانین بەهاکانی خۆمان بپارێزین و دەستکەوتەکانمان فراونتربکەین و ستاتۆی خۆمان مسۆگەربکەین' کۆمەڵێک کارمان کردووە. بەڵام لایەنێکی وەک پەدەکە هیچ کاتێک نەبووە بە بەشێک لەم قۆناغە. هەموو کاتێک ڕۆشتووەتە بەرەی دژ بە دەستکەوتی کوردانەوە. بەداخەوە ئەم هەڵوێست نواندنانەی پەدەکە، وایکردووە پەدەکە لە هێزێکی کوردستانیەوە دورکەوێتەوە و بووە بە بەشێک لەو تێگەشتنەیی کە دژ بە کوردستانە. ئەوەی لە ئێستادا لە باشووری کوردستان ڕوودەدات پیشاندەری ئەم ڕاستیەیە. نمونەیەک بهێننەوە: لەمرۆدا بە ڕیگەپێدان و پشتگیری دانی پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک، لە باشووری کوردستاندا زیاتر لە ٧٠ بنکەیی سەربازی دەوڵەتی تورک هەیە. پێشتریش بینیوومان پەدەکە چۆن هاوکاریی دەوڵەتی تورکی کردووە. بۆیە پەدەکە لە ئێستادا لە پێگەیەکدایە دەبێتە بەڵا بۆ کوردان. پەدەکە لە هەموو روویەکەوە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات. گەر سەیری سیاسەتی پەدەکە بکەین، هەر لەسەرەتایی قۆناغی شۆڕشی ڕۆژئاواوە پەدەکە زیانێکی زۆری داوە بە ڕۆژئاوا. هەروەها لە باشووری کوردستانش ئەم سیاسەتی پەدەکە بە هاوکاریکردنی دەوڵەتی تورک زەررێکی زۆری داوە بە دەستکەوتی کوردان. جێگەیی خۆیەتی ئەوە بڵێم تێڕوانینی دەوڵەتی تورک بۆ هەر پارچەیەکی کوردستان یەک شتە، ئەوەی ئەیەوێت لە ناوبردنی کوردان."

گەل لە باشووری کوردستان ڕاستییەکان باش هەڵدەسەنگ"

گەل لە باشووری کوردستان ڕاستییەکان باش هەڵدەسەنگێنن

بایندر لە بابەتی پێشوازیکردنی ئەردۆگان بە لایەینگران و هاوکارانی دەوڵەتی تورک وتی: "ئەم دۆخە ڕاستی پەدەکە دەردەخات. ئەوەی لە هەولێر ڕوویدا، لە ڕووی سیاسیەوە فرەمانایە. هەر لە کاتی سەردانەکەی ئەردۆگان بۆ عێراق ئاڵای تورکیامان بەو شێوەیە نەبینی. گەلۆ بۆچی لە هەولێر هەبوو؟ پێویستە ئەمە لێکدەینەوە. بێگومان ئەمەوێت ئەم شتە دەستنیشان بکە؛ ئەوەی داهاتوویی پەیەوەندی نێوان پەدەکە-ئەردۆگان دیاری دەکات هەڵویستی گەلی باشوورە. هاوکاریکردنی پەدەکە بۆ دەسەڵاتداری ئەردۆگان بەردەوامە، بۆیە بە بینینی من گەلی باشوور ئەم راستیە زۆر بەباشی هەڵدەسەنگێنن. لە مەخمور، شەنگال و چەندین شاری تر ناڕازیبوون بەرامبەر سەردانی ئەردۆگان دەربڕا. گەر ئەم ناڕازیبوونانە لەسەر بنەکەیەکی دروست بەرفراوانبکرێت، ئەوکاتە هاوکارییەکان لە دژی دەستکەوتی کوردان شکست دەهێنێت."