کۆڵبەرێک لە مەودای یەک مەتریەوە تەقەی لێکرا و کوژرا

درەنگانی شەوی رابردوو هێزەکانی پاسەوانی سنووری دەوڵەتی ئێران لە بەستامی سەقز لە مەودای یەک مەتریەوە تەقەیان لە کۆڵبەرێک کرد و کوشتیان.

بە پێی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان شەوی چوارشەممە یەکی ئایار کۆڵبەرێکی تەمەن ٤٥ ساڵ بە ناوی هێمن ئەحمەدی، لە ناوچەی سنووری بەستامی سەقز، لەلایەن پاسەوانی سنووری دەوڵەتی ئێرانەوە بە بێ ئاگادارکردنەوە و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

هەرلەوبارەوە کۆڵبەر نیوز بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە مەودای یەک مەتریەوە فیشەکیان لە سەر دڵی ئەو کۆڵبەرە داوە.

هێمن ئەحمەدی خەڵکی گوندی کارێزەی سەقز و خێزاندار و باوکی یەک منداڵ بووە.

لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا دوو کۆڵبەر کوژراون و نزیکەی ٢٠ کۆڵبەریش برینداربوون.

لە نێوان یەکی ئایاری ٢٠٢٣ تا یەکی ئایاری ٢٠٢٣ نزیکەی ٥٠ کۆڵبەر کوژراون و زیاتر لە ٤٢٠ کۆڵبەریش برینداربوون.