پەیامی کۆماو سەبارەت بە شەهیدانی مانگی ئایار
کۆماو لە کەسایەتی دامەزرێنەرانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون سەرجەم شەهیدانی ئازادی وەبیرهێنایەوە و گوتی: "بەڵێن دەدەین بە ڕێبازی ئەوان تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی مەزنتر بکەین."
کۆماو لە کەسایەتی دامەزرێنەرانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون سەرجەم شەهیدانی ئازادی وەبیرهێنایەوە و گوتی: "بەڵێن دەدەین بە ڕێبازی ئەوان تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی مەزنتر بکەین."
کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) پەیامێکی بەبۆنەی شەهیدانی مانگی ئایارەوە بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی کۆماودا وەها هاتووە:
"مانگی ئایار یەکێکە لە لاپەڕە پڕ لە مانا و پڕ لە ئازارەکانی تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردستان و هێمای بەرخۆدان و فەداکارییە و بەدیلێکە کە گەلەکەمان لە پێناو ئازادیدا داویەتی. مانگی ئایار پێناسەی ڕاپەڕینی بندەستانە و تێکۆشانی هاوبەشی گەلان و هەڵوێستی بە ئیرادەیە لەسەر ڕێبازی ئازادی.
ئەو پرشنگەی کە مەزڵوم دۆغان لە زیندانی ئامەد هەڵیکرد و ئیرادەی شۆڕشگێڕیی حەقی کارەر و بەرخۆدانی زەکیە ئالکان کە جەستەی خۆی ئاگر تێبەردا، فەداکاری غوربەت ئایدین و پێشەنگایەتی فەرهاد کورتای لە تێکۆشانی گەنجاندا و هەڵوێستی محەمەد قەرەسونگور کە بوو بە فەرماندەی یەکەمی بناغەی تێکۆشانی ئازادیە.
بەو بۆنەوە لە کەسایەتی ڕێبەرانی دامەزرێنەری تەڤگەری ئازادی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە لەم مانگەدا شەهیدبوونیان ڕاگەیەنرا، لە کەسایەتی شەهیدانی مانگی ئایار بە ڕێزداری و منەتدارییەوە یادی هەموو شەهیدانی ئازادی بەرز ڕادەگرین و بەڵێن دەدەین کە ڕێبازی ئەوان هەتا سەرکەوتن درێژە دەدەین."