خامنەیی: دەبێت هێرشەکانی ئیسرائیل نە گەورە بکرێن، نە بچوکیش وەربگیرێن

ڕێبەری باڵای ئاینی ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رۆژی یەک شەممە ڕاگەیاندراوی دا و ئاماژەی بەوەدا دەبێت هێرشەکانی ئیسرائیل لەسەر ناوچە سەربازیەکانی ئێران، 'نە گەورە بکرێت، نە بچوکیش پیشانبدرێت.'

ئایەتوڵا خامنەیی لەسەر دیجیتاڵ میدیایی ئێکس ڕاگەیاندرواێکی بڵاوکردەوە و ناڕازایبوونی خۆی بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل پیشاندا ئاماژەی بەوەدا ئیسرائیل کارێکی هەڵەی کردووە وتی: "دەبێت زیانەکانی رژێمی زایۆنیستی گەورە نەکرێت، وە بچوکیش پیشان نەدرێت."

ئیسرائیل ڕایگەیاند وەک تۆڵەکرنەوەیەک لە بەرامبەر هێرشەکانی ١ی تشرینی یەکەمی ئێران بۆسەر خاکەکەی، بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە هێرشی ئاسمانی بۆسەر دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی مووشک لە ٣ پارێزگای ئەو وڵاتە ئەنجام داوە، کە تارانی پایتەختیشی تێدایە.

لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا دەسەڵاتدارانی ئێران و میدیاکانی ستایشی توانای بەرپەرچدانەوەی هێزەی بەرگری وڵاتەکەیان کرد لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا.

دوای هێرشەکەی ئیسرائیل ڕۆژی شەممە، ئێران ڕایگەیاند کە مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات.

ئیسرائیل هەروەها هەڕەشەی ئەوەشی کردووە کە ئەگەر وەڵامی هێرشەکەی بدرێتەوە 'باجێکی قورس' دەدرێت.