له دێرک و عامودێ هێرشه داگیرکارییەکانی دوڵەتی تورک شەرمەزار کران
هێرشه داگیرکارییەکانی دوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکرد، بە چالاکی جەماوەری لە شارەکانی دێرک و عامودێ شەرمەزار کرا.
هێرشه داگیرکارییەکانی دوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکرد، بە چالاکی جەماوەری لە شارەکانی دێرک و عامودێ شەرمەزار کرا.
ئێوارەی ٢٣ی تشرینی یەکەم، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکە و درۆنەوە هێرشی کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە ئەنجامدا ١٧ کەس ژیانیان لەدەستدا و ٦٥ کەسی دیکەش برینداربوون و زۆرێک ناوەندی خزمەتگوزاری لە کار کەوتن.
بۆ ئیدانەکردنی ئەو هێرشە داگیرکارییانەی دەوڵەتی تورک، دانیشتوانی شارەکانی دێرک و عامودێ ڕژانە سەر شەقامەکان.
عامودێ
بەسەدان کەس لە دانیشتوانی شاری عامودێ و شارۆچکەکانی دەوروبەری لە مەیدانی شەهید جیهاد گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.
بە بەرز کردنەوەی وێنەی ئەو منداڵانەی کە لە هێرشەکاندا شەهید بوون و وێنەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی "بە هەڵوێستی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی، داگیرکاری تێکدەشکێنین" و بە دروشمی "نا بۆ هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک" ڕێپێوانیان کرد.
دواتر لەبەردەم ناوەندی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا گردبوونەوە و شیرین داوود ئەندامی کۆنگرەی ستاری شاری عامودێ قسەیکرد و ڕایگەیاند؛ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەر ژێرخانی ناوچەکە و هەروەها دانیشتووانی هەرێمەکە بەئامانج دەگرێت و دەیەوێت پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری و ئارامی هەرێمەکە هەڵوەشێنێتەوە و وتی: "دەیەوێت گەل کۆچبەر بن و دەست لە حاڵ و ماڵی خۆیان بەردەن. بەڵام گەلانی هەرێمەکە بە هەڵوێستی خۆیان وڵامی هێرشەکانیان دایەوە و درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن."
هەروەها عەبدولباقی ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عامودێ سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدانی هێرشەکە کرد و سڵاوی ئاراستەی هەڵوێستی گەلی کرد."
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "نا بۆ هێرشە داگیرکارییەکان" کۆتایی پێهات.
دێرک
دانیشتوانی شاری دێرک و شارۆچکەکانی دەوروبەری لە گۆڕەپانی ئازادی شاری دێرک گردبوونەوە و بە بەرزکردنەوەی وێنەی شەهیدان و وێنەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، بە پانکارتی "بە پشتیوانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی داگیرکاری دەشکێنین" هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا.
لە گردبوونەوەکەدا، ئەندامی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری شاری دێرک، وەفا عەلی قسەی کرد و دیدار و هەواڵی تەندروستی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی وەک مژدەیەکی خۆش پێناسە کرد.
هەروەها حەسەن حەمزە، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شاری دێرک، قسەی کرد و ڕایگەیاند؛ دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناتوانێت بە هێرشەکانی ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنێت و هاوکات دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، سڵاوی لە بەرخۆدانی گەلی دێرک کرد.
گردبوونەوەکە بە دروشمی "بمرێ داگیرکاری" کۆتایی هات.