ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڕەشەن لەسەر ٥ ملیۆن مرۆڤ

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستنیشانیکرد هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە ٢٣ تشرینی یەکەمەوە بەردەوامن، هەڕەشەن بۆسەر ژیانی پێنج ملیۆن مرۆڤ.

ئیدارەی خۆبەڕیوەبەر لە پێش بینای بەڕێوەبەرییەکەیان لە ڕەقە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی ڕاگەیاندروێکی خوێندەوە.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر بە ئامەدەبوونی ئەندامانی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و بە توندی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بۆسەر هەرێمەکەیان شەرمەزاکرد و ئاماژەیان بەوەدا هێرشەکان هەڕەشەیە بۆسەر گیانی پێنج ملیۆن کەس  و لەماوەی چوار ڕۆژی هێرشەکەدا خەڵکێکی زۆر ئاوارەبوون. ئامانجی هێرشەکان پەککخستنی گۆڕەپانە ئابووری و ژیانییەکانی هەرێمەکەیە و وتییان: "دەیانەوێت بەم شێوەیە پلانەکانیان لە دژی گەلەکەمان جێبەجێکەن، بە پەرەدان بە گەمارۆی ئابووری ژیانی گەل قورس بکەن."

ئاماژەشیان بەوەکرد دەرنجامی هێرشەکان ناسەقامگیری هەرێمەکەی لێدەکەوێتەوە و رایانگەیاند: "ئەم هێرشانە هەڕەشەیە بۆ هەوڵدانەکانی لەناوبردنی تیرۆر کە گەل و هێزەکانی ئاسایشمان بە هاوکاری هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بەڕێوەی دەبەن."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکرا گەر هێرشەکان بەردەوام بێت ئەوا ڕێگە بۆ کارەساتی مرۆیی و ئابووری و سەرهەڵدانی تیرۆر دەکاتەوە. هەروەها هەموو سێکتەرە خزمەتگوزارییەکان ناتوانن درێژە بە کارەکانیان بدەن.

بانگەوازی

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی، ڕووسیا، هەموو دامەزراوە یاسایی و مرۆییەکان کرا، کە دەرنجامە ترسناکەکانی هێرشەکان ببین و لێپرسینەوە لە تاوانبارن بکرێت. هەروەها بانگەوازی لە پێکهاتەکانی هەرێمەکە کرا بە بنەما وەرگرتنی پرۆژەی دیموکراتیکی یەکگرتوانە لە دژی هێرشەکان بوەستنەوە.

ژمارە هێرش و دەرنجامەکانی

لە ڕاگەیاندراوەکەدا زانیاری لەسەر دەرنجامی ٤ ڕۆژی هێرشەکان بڵاوکرایەوە:

- ١١٨ هێرشی فرۆکەی سیخوڕی.

- ٢٠ هێرشی فڕۆکەی جەنگی.

- ٨٩٣ هێرشی تۆب بارانکردن.

- ١٠٣١هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر.

- ١٧ شەهید.

- ٦٥ بریندار.

- زیاتر لە ١٥٠ هەزار بنەماڵە بە هۆی هێرشی سەر وێستگەکانی کارەبا بێ کارەبا بوون. وە بە هۆی پچرانی کارەباوە وێستەگەکانی دابەشکردنی ئاویش لە کارکەوتوون.

- لەکارکەوتنی نانەواخانەکان و کەمبوونەوەی سوتەمەنی.