لە چالاکیەکانی وەڵامدانەوەی قەسەدەدا ٣ ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشێندران

قەسەدە رایگەیاند لە تل تەمر و عەین عیسادا لە چالاکیەکانیاندا ٨ داگیرکەر برینداربوون و ٣ ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێکشکێندراون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایگەیاند، لە گوندەکانی تل تەمر و عەین عیسا ٣ چالاکییان لە دژی بارەگاکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئەنجامداوە.

راگەیەندراوەکەی قەسەدە بەم جۆرەیە: "سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. هێزەکانمان کە بە چالاکی کاریگەر بەرپەرچی هێرشەکان دەدەنەوە، بارەگاکانیان لە ناوچە داگیرکراوەکان دەکەنە ئامانج. لەو چالاکیانەدا زیانی گیانی زۆر بەر داگیرکەران کەوتووە.

هێزەکانمان دوێنێ شەممە لە گوندەکانی دەوروبەری تل تەمر چالاکییەکی سەربازییان لە دژی بارەگایەکی داگیرکەران ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا ٨ داگیرکەر برینداربوون و ٣ ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێندراون.

هێزەکانمان لە گوندەکانی سەیدا و مەزرەی عەین عیساش دوو چالاکی دیکەیان لە دژی بارەگاکانی داگیرکەران ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ژمارەیەک داگیرکەر برینداربوون، بەڵام بەتەواوەتی ژمارەیان روون نەبووەتەوە".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هێزەکانمان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆسەر هەرێمەکانمان خاوەن مافی بەرگریی رەوان. بەگوێرەی یاسا نێونەتەوەییەکانی پەیوەست بە شەڕ و پێکدادانەکان گیان وسامانی گەلەکەمان دەپارێزین".