لە شاری بێرن یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە
لە کەسایەتی مەزلۆم تەکداغ (مەزلۆم ژیاندا) کە لە هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکدا لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو، یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە.
لە کەسایەتی مەزلۆم تەکداغ (مەزلۆم ژیاندا) کە لە هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکدا لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو، یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە.
لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا لە کەسایەتی مەزلۆم تەکداغ (مەزلۆم ژیاندا) دا یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە.
مەراسیمەکە لە لایەن کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی سویسراوە سازکرا و بە ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستپێکرا.
لە مەراسیمەکەدا شۆرش تەکداغ برای مەزلۆم تەکداغ قسەی کرد. تەکداغ وتی، "شەهید مەزلۆم تەکداغ لەسەر ڕێچکەی باوکی محەمەد تەکداغ و مامی عەلی تەکداغ کە ئەوانیش لە تێکۆشانی ئازادیدا گیانیان لەدەستدا، هێڵی بەرخۆدانی بردە بەرزترین ئاست. ئەرکی ئێمەش ئەوەیە کە لەسەر ئەم هێڵەی ئەوان تێبکۆشین."
لەسەر ناوی کەجەدەکە – ئەوروپا سیاسەتمەداری کورد کەمال ئاکتاش قسەی کرد و وتی، "لە کوردستان لەگەڵ هەڤاڵ مەزلۆم کارم کرد. مەزلۆم لە ساڵەکانی ١٩٩٠ەوە خاوەنداری لە تێکۆشان کرد و لەسەر هێڵی بەرخۆدان شەهید بوو. بۆئەوەی بەڵێنی خۆمان بەرانبەر شەهیدان جێبەجێ بکەین، پێویستە تێکۆشان فراوان بکرێت."
ف.ق