پۆلیسی تورکیا لە ئیزمیر وهاتا-ی ١٦ کەس-ی دەستگیرکرد

لەئیزمیر وهاتای لە بەردەوامی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ١٦ کەس دەستگیرکران.

هەتاکو بە وادەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەر نزیک دەبینەوە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەسەڵاتەکەی ئاکەپە ومەهەپە لە دژی ئۆپزیسیۆن و ئەندامانی هەدەپە ڕۆرتر دەبێت. لەو چوارچێوەیە دا لە ئیزمیر ١٢کەس و لە هاتای ٤ کەس دەستگیرکران.

ئیزمیر

لەناوچەی کۆناک، بایراقی، ئورلو، مەنمەن-ێ، دیکیل-ی و تۆربال-ی ئیزمیر، پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاوولاتیان، و بە بیانووی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئۆپراسیۆن-یان ئەنجامدا و١٢ کەسیان دەستگیر کرد.

هاتای

لەناوچەی دۆرتیۆل و ئیرزیل-ی هاتای، پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵان، هاشم ئاتنجی،حەیردەدین تەکین، ئادەم سیرچا و کەسێک کە ناوی ئاشکرا نەبوو، دەستیگر کرد.

ک-ش