بە دیمەن

هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی لە مێردین بەشداربوون لە جەژنی زیندبوونەوە

هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان لە مێردین بەشداربوون لە ئاهەنگی جەژنی زیندووبوونەوە.

هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان لە مێردین بەشداربوون لە ئاهەنگی جەژنی زیندووبوونەوە لە دەیری کرکلار. هاوسەرۆکان و شاندی یاوەریان لەلایەن قەشە فیلۆکینۆس سالیبە ئۆزمەن و هاوڵاتیانەوە پێشوازیان لێ کرا و جەژنی زیندووبوونەوە پیرۆزکرا.

ئۆزمەن ڕایگەیاند هەموو مرۆڤەکان بەنرخ و خوشک و بران، دونیا بۆ هەمووانە، گوتی: "مرۆڤ لە جەوهەردا باشە، بوونەوەرێکی بەهێزە، دەتوانێت بە ئیرادەی خۆی جەوهەرەکەی بپارێزێت".

حاتەم ئۆغۆللاری هیوای خواست جەژنی زیندووبوونەوە ببێتە مایەی بەهێزکردنی خوشک و برایەتی، گوتی: "شەڕ لەم هەرێمە کۆتایی نایەت، بۆیە داخوازی سەرەکیمان ئاشتییە. ئێمە دەتوانین هەرێمێک بونیادبنێین، هەموومان بە باوەڕ و خواپەرستی خۆمانەوە ئازادانە تێیدا بژین. دڵنیام لە ئایندەیەکی نزیکدا، بە ئازادی لەم خاکە دەژین".

پاشان هاوسەرۆکان و ڕێبەرانی سوریانی پێکەوە هێلکەی جەژنی زیندووبوونەوەیان دانا.