چەندین کەس دەست بەسەرکران کە ڕۆژنامەوانیشیان تێدایە - نوێکراوەتەوە

لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، ڕۆژنامەوانان نوورجان یالچن و دەریا ئوس و چەندین کەسیتر دەست بەسەرکران.

لە هەڵکوتانە سەر ماڵانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئامەددا ڕۆژنامەوان نوورجان یالچن و دەریا ئوس و چەندین کەس دەست بەسەرکران. لە کەسانەی دەست بەسەرکران هەریەک لە ئەندامی ژووری ڕاوێکاری دارایی سۆنگوول ئیپەک، ئەندامی ئەنجوومەنی دەم پارتی سەما کۆچ، زووحەل ئایاز، فاتمە ئۆپچین و محەمەد ئۆزەری تێدایە.

بانگەشەی ئەوەکرا ئەو کەسانەی لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی مێژووی ٢٠٢١دا دەستگیرکراون، بە پاگەندەی "ناردنی پارە بۆ زیندانەکان" دەستگیرکراوون. ئەو کەسانەی دەست بەسەرکراون لە بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە ڕادەگیرێن.

ئەوە زانراوە کە زووحەل ئایاز پێشتریش لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی ناوەندی کۆجایەلیدا لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا بە هەمان پاگەندەوە دەستگیرکراوە و دواتر بەردراوە.