شەهید زۆزان حەسەکە لە بەرلین یادکرایەوە
شەهید زۆزان حەسەکە کە ٣٤ ساڵ چالاکانە تێکۆشا و بەم دواییە بووە فەرماندەی یەپەژە، لە بەرلین یادکرایەوە و بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی تێکۆشان لەپێناو پاراستنی دەسکەوتەکانی شۆڕش.
شەهید زۆزان حەسەکە کە ٣٤ ساڵ چالاکانە تێکۆشا و بەم دواییە بووە فەرماندەی یەپەژە، لە بەرلین یادکرایەوە و بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی تێکۆشان لەپێناو پاراستنی دەسکەوتەکانی شۆڕش.
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) زۆزان حەسەکە (مونەوەر فاتمە) کە ٣ ی نیسانی ٢٠٢٤ شەهیدبوو، بە چالاکییەک یادکرایەوە.
بنەماڵەی شەهید زۆزان و گەلی کوردستان بەشداری چالاکییەکە بوون بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی دەست دان و مەجلیسی کوردستانیانی ئازاد (ناڤ-بەرلین).
لە کەسێتی شەهید زۆزان بە خولەکێک ڕێزگرتن هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان یادکرانەوە.
لەسەر ناوی بنەماڵەی زۆزان حەسەکە، ڕامان فاتمی قسەی کرد و گوتی: "پورزاکەم ٣٤ ساڵ لە تێکۆشانی ئازادی جێگەی گرت. لە چیا ئازادەکان، لە شەنگال، لە کۆبانێ شەڕی کرد و بۆ ئازادی شەهید بوو. بۆیە زۆزان حەسەکە شەهیدی هەموومانە".
نوێنەری پەیەدەی ئەوروپا، مزگین ئەحمەد تیشکی خستەسەر یادگارییەکانی لەگەڵ شەهید زۆزان و گرنگی شۆڕشی ڕۆژئاوا کە تەنها شۆڕشی سەربازی نەبوو، بەڵکو شۆڕشی زمان و چاند و ئازادی ژن بوو، لەسەر بناغەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک شۆڕشێکی ڕادیکاڵ پێکهات، گوتی: "دەوڵەتی تورک دوژمنایەتی دەسکەوتەکانی کوردان دەکات، هەر جێیەک کوردی لێ بێت، کۆمەڵکوژی کوردان ئەنجام دەدات. بۆیە دەبێت لەپێناو پاراستنی دەسکەوتەکانمان تێکۆشان مەزنتر بکەین".
پاش نمایشکردنی سینڤزیۆنێک یادکردنەوەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.