‘بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ بڕژێنە گۆڕەپانەکان’
کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە لە دژی هێرشی داگیرکاری بانگەوازییان لە گەلان کرد بە ڕۆحی بەرخودانی کۆبانێوە بڕژێنە گۆڕەپانەکان.
کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە لە دژی هێرشی داگیرکاری بانگەوازییان لە گەلان کرد بە ڕۆحی بەرخودانی کۆبانێوە بڕژێنە گۆڕەپانەکان.
کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە لە ڕاگەیاندراوێکی باسیان لەوەکردووە: “دەبێت گەلەکەمان بۆ ئازادیی ڕۆژئاوا ڕاپەڕن و لە دژی چەتە دڕندەکان بە ڕۆحی کۆبانێ بڕژێنە گۆڕەپانەکان. هەموو گەنجەکانمان، تەواوی گەلەکەمان، هەمووکەسێکی خاوەن کەرامەت دەبێت لە دژی ئەم هێرشانە هەڵوێست وەربگرن”.
ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرە بەردەوامبوو:
“دەوڵەتی تورکی قڕکەر و چەتەکانی هێرشەکانیان بۆ سەر مەنبج گەشتۆتە ئاستێکی بەرز و گەل ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییە. ئەگەر مەترسی لەسەر مەنبج کۆتایی نەیەت ئەوا کۆبانێش دەکەوێتە مەترسییەوە. دەبێت بە هەموو هێزمانەوە ڕۆژئاوا بپارێزین. لە هەموو گۆڕەپانەکان بە ماددی و مەعنەوی دەبێت پشتگیری تێکۆشانی ڕۆژئاوا بکەین. هێزە نێونەتەوەییەکان لەبەر بەرژەوندی خۆیان لە دژی ڕۆژئاوا کە بووە بە هیوایی گەلانی جیهان، پشتگیری لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکەن. چەتە دڕەندەکانیش دەیانەوێت گەل کۆمەڵکوژ بکەن.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هێز نێونەتەوەییەکان ناڕەزایەتیان پیشاننەداوە. بە دەیان هەزار کورد لەسەر خاکی خۆیان کۆچبەر بوون. گەلی ڕۆژئاوا لە بڕیاری بەرخۆدان بەردەوامن، بەڵام دەبێت ڕاپەڕین ئەم بەرخۆدانە بە سەرکەوتن بگەیەنین. وەک کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە بانگەواز دەکەین دەبێت دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دەستبەجێ دەستیان لەسەر خاکی کوردستان هەڵگرن. دەوڵەتی تورکی قڕکەر تاوان لە دژی مرۆڤایەتی دەکات.
‘بە ڕۆحی سەفەربەری بەشداری چالاکییەکان ببن’
١٢ ساڵ لەمەوبەر بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد کۆبانێ ڕزگار کرا و شۆڕشی ڕۆئاوا دروست بوو. لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئەم دەستکەوتانە لە ئەوروپا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە پەرلەمان و لە هەموو دامەزراوە نێونەتەوەییەکان چالاکی دەکەین. بە ئاماژەی ژن ژیان ئازادی خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا دەکەین.
وەک کوردستانیان لە ئەوروپا، لە هەموو شوێنک لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دەڕژێینە گۆڕەپانەکان. بە هەموو تواناکانمانەوە بەشداری لەو رێپێوانەدا دەکەین کە رۆژی چوارشەممە ١١ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٣٠ لە بروکسێل بەڕێوەدەچێت و لە ئەڵمانیا، هۆڵندا وبەلجیکاوە گەل ئامادەی دەبن. هەروەها لە شاری جنێڤی سویسراش لە پێش بینای نەتەوەیەکگرتووەکان چالاکی ئێشکگری بەردەوامە و دەبێت ئەوێ بگۆڕین بۆ گۆڕەپانی بەرخۆدان. ڕێگە نادەین دەوڵەتی تورکی قڕکەر بە ئامانجەکەی بگات و بە بەرخۆدانەکانمان لە گۆڕەپان بین و ڕۆژئاوا بپارێزین”.