قوربانیانی کۆمەڵکوژی گاری ئەنقەرە یادکرانەوە
ئەو ١٠٤ کەسەی لە کۆمەڵکوژی گاری ئەنقەرە گیانیان لەدەستدا، یادکرانەوە.لە یادەکەدا ئاماژە کرا بە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا و هاوکاری دەوڵەتی تورک بۆ چەتەکان شەرمەزار کرا.
ئەو ١٠٤ کەسەی لە کۆمەڵکوژی گاری ئەنقەرە گیانیان لەدەستدا، یادکرانەوە.لە یادەکەدا ئاماژە کرا بە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا و هاوکاری دەوڵەتی تورک بۆ چەتەکان شەرمەزار کرا.
لە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ داعش هێرشی کردە سەر گردبوونەوەی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی لە وێستگەی شەمەندەفەر (گار)ـی ئەنقەرە. لە هێرشەکەدا ١٠٤ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا. لە ١١٠ هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەدا، قوربانییەکان یادکرانەوە. کۆمەڵەی ئاشتی ١٠ ی تشرینی یەکەم لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەر (گار)ـی ئەنقەرە ڕاگەیاندراویان خوێندەوە. نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان بەشداربوون و پانکارت و درووشمی "نا بۆ شەڕ، ئاشتی لەئێستەدا" بەرزکرایەوە.
سەرەتا هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی مافەکانی منداڵانی دەم پارتی ئیحسان سەیلان قسەی کرد و قوربانیانی بیرهێنایەوە، جەختی کردەوە دەمانەوێت ئاڵای قوربانییەکان هەردەم لەم گۆڕەپانە شەکاوە بێت.
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ئاشتی ١٠ ی تشرینی یەکەم ئیسحاق کۆجابیک گوتی: "ئەم وڵاتە پێویستی بە خوشک و برایەتییە و ڕێز و ئاشتییە. ئێوە ناچارن گوێ لە داخوازییەکانمان بگرن، ئایا ئێوە بە کوشتن و شەڕ خەڵک پەروەردە دەکەن؟".
هاوسەرۆکی گشتی ئیهەدە حوسەین کوچوک بالابان ڕایگەیاند قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە بۆ پاراستنی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد هاتنە گۆڕەپانەکە و ئێمەش لەگەڵ ئیدیاڵ و قسەکانی ئەوانین.
پەرلەمانتاری دەم پاتری سومەیە بۆز ڕایگەیاند بەم کۆمەڵکوژییە ویستیان دەنگی ئاشتیخوازی و ئازادیخوازی و دیموکراسیخوازی کپ بکەن، وەختێک دەسەڵات سزای بەسەر تاوانباران جێبەجێ نەکرد دڵی گەل زیاتر ئێشا، گوتی: "ئەوانەی دوێنێ پشتگیری داعشیان کرد، ئەمڕۆ دیسان لە ڕۆژئاوا هاوکاری چەتەکان دەکەن. بەڵام وەک دوێنێ، ئەمڕۆش ئەو کەسانەی ئاشتی دەپارێزن، بۆ ئاشتییەکی شکۆدار تێدەکۆشن، کەسانی ئازادیخواز بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد دەنگ هەڵدەبڕن. ئەم بەرخۆدانە مەزنتر و بەردەوام دەبێت".