بە هۆی راگەیەندراوی هەدەپە لەسەر 'کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان' دەست بە لێپرسینەوە کرا

دەسەڵاتی دادی تورک لەبارەی راگەیەندراوی هەدەپە لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١دا کە باسی لەوەکردبوو، "دەبێت کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان بەفەرمی بناسرێت" دەستی بە لێپرسینەوە کرد.

پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لە راگەیەندراوی خۆیدا داوایکردبوو کە کۆمەڵکوژیەکە بە فەرمی بناسرێت.

لەبەر ئەو راگەیەندراوە. لە دژی ١١ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ئەو کاتە لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری ئەنقەرەوە بە بانگەشەی "سوکایەتی لە تورکبوون کراوە" دەست بە لێپرسینەوەکرا.

داواکاری گشتی دەستەواژەی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان"ی وەک "پێچەوانەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی نەتەوەی تورک" و " بە ئامانجی سوکایەتی بە نەتەوەی تورک لەبەردەم مێژوو و لە ئاستی نێونەتەوەیی: هەڵسەنگاندووە.

بەو هۆیەوە بۆ بەڕێوەبەرانی هەدەپە تا دوو ساڵ سزای زیندان داواکراوە.

هـ . ب