چالاکوانانی کورد دەچنە بەردەم دادگا
٦ کورد کە لە ٢٧ی تشرینی دووەم لە ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی بریتانیا لە تاوانبارکردنی کورداندا دەستبەسەر کرابوون، دوای ١٤ڕۆژ لە ڕاگرتنیان، دەچنە بەردەم دادگا.
٦ کورد کە لە ٢٧ی تشرینی دووەم لە ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی بریتانیا لە تاوانبارکردنی کورداندا دەستبەسەر کرابوون، دوای ١٤ڕۆژ لە ڕاگرتنیان، دەچنە بەردەم دادگا.
ئەو کەسانەی کە لە هێرشەکانی پۆلیسی بریتانیا لە لەندەن دەستبەسەر کرابوون، دوای ١٤ڕۆژ لە راگرتنیان، ڕەوانەی دادگا دەکرێن. لە نێو چالاکانی دەستبەسەرکراوی کورد، د.س. دوو ڕۆژ پێش ئێستا ئازاد کرا.
هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کورد، تورکان بوداک چالاکوانی کەجەجە و عەلی پۆیراز نووسەر و سیاسەتمەداری کورد، لەگەڵ ٦ کوردی دیکە، لە بنکەی پۆلیس لێپرسینەوەیان تەواو بوو.
ئەو چالاکوانە کوردانەی کە لێپرسینەوەکانیان کۆتایی هاتووە دەدرێنە دادگای سزای وێستمینتەر. ئیفادی سەرەتایی لە چالاکوانە کوردەکان وەردەگیرێت، دواتر یان بڕیاری ئازادکردنیان دەدرێت یان نا.
کورد و دۆستانیان لەبەردەم دادگا کۆبوونەوە. مەجلیسی گەلی کورد بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ چالاکوانانی کورد لە دادگای تاوانەکانی وێستمینتەر بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە ڕووبەڕووی تۆمەتی سیاسی کراونەتەوە.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندراوە کە پۆلیسی بریتانیا بە ئامانجکردنی کورد ئاسایش و کەرامەتی یەكێک لە پێکهاتەکانی پێشێل کردووە و راگەیەندراوە: "ئەم هێرشانە قبوڵ ناکەن و نیشانەی گوشاری سیستماتیکی دژ بە گەلی کوردە، ئێمە ئەم سیاسەتانە ڕەت دەکەینەوە".
کوردان بە هۆی زوڵم و چەوساندنەوە هاتنە بریتانیا. جێگای داخە کە لێرەش ڕووبەڕووی هەمان سیاسەت بوونەتەوە. ئێمە دەمانەوێت هاوڕێانمان دەستبەجێ ئازاد بکرێن و کۆتایی بەو گوشارانە لەسەر کۆمەڵگای کورد بهێندرێت.
هەروەها بەناوی دامەزراوەکەوە داوا لە پۆلیس دەکەین بەبۆنەی هەڵسوکەوتی خراپ دژ بە کۆمەڵگای کوردی داوای لێبوردن بکات. دیسان داواکارین دەست لە کوردان هەڵبگرن و دەستبەجێ هاوڕێیانمان ئازاد بکەن."