هەڵاوسان لە تورکیا: بە پێی ئاماری دەزگایەکی سەر بە دەسەڵات ٨٤٪ە و بە پێی ئامارێکی سەربەخۆ ١٧٠٪یە

دەزگای ئاماری تورکیا (توئیک) کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەسەڵات بوونەتە جێگەی باس و خواس رایگەیاندووە کە رێژەی هەڵاوسان گەیشتووەتە ٨٤٪. هاوکات دەزگایەکی تری ئامار باسی لەوەکردووە کە رێژەی هەڵاوسانی ساڵانە ١٧٠٪.

توئیک کە گومانی ئەوەی لەسەرە کە ژمار و ئاماری راستەقینە دەشارێتەوە، بڕی خەرجییەکانی مانگی تشرینی دووەمی ئاشکرا کرد.

بەگوێرەی توئیک رێژەی هەڵاوسان لە مانگی تشرینی دووەمدا گەیشتووەتە ٨٤.٣٩٪.

گروپی لێکۆڵینەوەی هەڵاوسان (ئەناگروپ) هەمان رۆژ راگەیەندراوێکیدا و باسی لەوەکرد کە هەڵواسانی ساڵانە ١٧٠٪ە.

سەبارەت بە هەڵاوسانی ساڵانە لە مانگی تشرینی دووەمدا توئیک رایگەیاندبوو کە ٨٥.٥١٪ە، ئەناگروپ باسی لەوەکردبوو کە لەسەدا ١٨٥ە.

هـ . ب