لە هۆڵەندا کۆبوونەوەی ٢١مین جڤاتی گشتیی کەنەکە دەستی پێکرد

لە شاری ڤێنلوی هۆڵەندا، بە دروشمی "لە تێکۆشانی ڕزگاری و ئازادی کوردستاندا، ڕێگای سەرکەوتن یەکڕیزییە"، کۆبوونەوەی ٢١مین جڤاتی گشتیی کەنەکە بەبەشداری نزیکەی ٣٠٠ ئەندام و ١٠٠ میوان دەستی بەکارەکانی کرد..

ئەمڕۆ هەینی (٢٠٢٢/١٢/٠٢)، خکاتژمێر ١٤:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەوروپا، لە شاری ڤێنلوی شانشینی هۆڵەندا، کۆبوونەوەی ٢١مین جڤاتی گشتیی کۆنگرە نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) دەستی بەکارەکانی کرد و ٣ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە دروشمی "لە تێکۆشانی ڕزگاری و ئازادی کوردستاندا، ڕێگای سەرکەوتن یەکڕیزییە" دەبەسترێت، نزیکەی ٣٠٠ ئەندامی کەنەکە و زیاتر لە ١٠٠ میوانی کورد و بیانی بەشدارن کە لە کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا و جیهانەوە هاتوون.
کۆبوونەوەکە، بە وتەی بەخێرهاتن لە لایەن کەنەکەوە و خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گەیانبەختکردوانی ئازادی کوردستان، کرایەوە.
دواتر وەک لە پلاننامەی جڤاتدا هاتووە، 
دوای ئاخاوتنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، ئاخاوتن و پەیامی میوانان و نوێنەرانی پارت و لایەنە کوردستانییەکان پێشکەش دەکرێن و ئاخاوتن و پەیامەکان تا کاتژمێر ١٩:٠٠ی ئێوارە درێژەیان دەبێت.

هەروەها لە رۆژی دووەمدا کە دەکاتە شەممە ٢٠٢/١٢/٠٣ کارەکانی جڤات لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانی تا ١٩:٠٠ی ئێوارە، بەردەوامیی بە ئاخاوتنەکانی میوانان و پارت و لایەنە بەشدارەکان دەدرێت. دواتر گۆڕانکاری لە ئەندامانی کەنەکە و سوێندخواردنی ئەندامان بەڕێوەدەچێت.
پاش ئەوەش راپۆرتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی ك ن ک پێشکەش دەکرێت و لەو بارەوە وتووێژ و گفتوگۆ دەکرێت و پێشنیارەکان لەسەر پەیمان و پەیڕەوی ناوخۆی ئەو دامەزراوە کوردستانییە دەخرێنە ڕوو.
لە کۆتایی دووەم ڕۆژی جڤاتدا، وتووێژ لەسەر بەڵگەی ستراتیژی نەتەوەیی دەکرێت.


لە رۆژی سێهەم و کۆتایی واتە یەکشەممە، ٢٢٠٢/١٢/٠٤، لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ی سەرلەبەیانی تا درەنگانی شەو ئەم کارانە بەڕێوەدەچن:

- هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی ك ن ك بە کۆنسەی بەڕێوەبەریی و هاوسەرۆکانەوە
- خاڵی سەربەست و پێشنیاز
-گەڵاڵەکردنی ڕەشنوسی ئەنجامنامەی جفات

لە کۆبوونەوەی ٢١مین جڤاتی گشتیی کەنەکەدا، بەچڕی و فراوانی گفتوگۆ لە سەر؛ 
-دۆخی هەنوکەیی کورد و کوردستان، ناوچەکە و جیهان
- ڕێکارەکانی بەهێزکردنی یەکێتیی نەتەوەیی و یەکڕیزی پارت و لایەن و نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان 
- مەترسییەکانی سەر گەلی کورد و کوردستان
- هێرش و داگیرکاری ڕژێمی تورکیا بۆ سەر باشور و ڕۆژاڤای کوردستان کوردستان
- هێرشەکانی ئێران بۆ سەر باشوری کوردستان. 
- ڕاپەڕین و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
- بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لەلایەن ڕژێمی تورکیاوە دژی گەل و گەریلا 
-ڕەوشی باشوری کوردستان و ئێراق
- رەوشی رێبەر ئۆجالان و زیندانیانی سیاسیی
- خەباتی دیپلۆماسی
- ڕەوەند و لۆبی کوردی لە دەرەوەی وڵات

جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی ٢٠١٩وە تا ئێستا ئەمە یەکەمین جارە کۆبوونەوەی جڤاتی گشتیی کەنەکە بەبەشداری راستەوخۆی ئەندامان و میوانان لە ناو هۆڵدا بەڕێوەدەچێت. لە ساڵی ٢٠٢٠یشدا کۆبوونەوەی جڤاتەکە بەهۆی فایرۆس و پەتای کۆرۆناوە بە ئۆنلاین ئەنجامدرابوو.

هـ.هـ