مەحمود تات کە سوید رادەستی تورکیای کردبووەوە، زیندانی کرا
مەحمود تات کە سوید رادەستی تورکیای کرد، لەلایەن دادگاوە زیندانی کرا و رەوانە زیندانی مەتریس کرا.
مەحمود تات کە سوید رادەستی تورکیای کرد، لەلایەن دادگاوە زیندانی کرا و رەوانە زیندانی مەتریس کرا.
مەحمود تات کە ساڵی ٢٠١٥ لە دێرسیم بە بانگەشەی ئەوەی 'ئەندامی پەکەکەیە' سزای شەش ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، لە سوید داوای پەنابەری کردبوو. لە ٢٢ی تشرینی دووەمدا لە سوید پۆلیسەکان دەستگیریان کرد و بردیان بۆ مۆلندال. تات لە ٢ی کانونی یەکەمدا گواسترایەوە بۆ تورکیا.
دوای وەرگرتنی وتە لە ئاسایش تات رەوانە دادگای غازی عوسمان پاشا کرا. بە پاساوی ئەوەی سزای بەسەردا سەپێنراوە گواسترایەوە بۆ زیندانی مەتریس.
هـ . ب