زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی حەقی کارەر و چوارەکە و ئیبراهیم کایپاکایا و شەهیدانی مانگی ئایار ڕاگەیاندراوێکی نووسراویان بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا، کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان (فوئاد) و ڕەزا ئاڵتون یادکرانەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، مانگی ئایار یەکێکە لەو مانگانەی لە مێژووی وڵاتەکەماندا زۆرترین هێرش هەبوون، شەهیدکردنی ئیبراهیم کایپاکایا یەکێک لە ڕێبەرانی شۆڕشی تورکیا، وە لەسێدارەدانی لەیلا قاسم کە سیمبولی بەرخۆدانی ژنانی کوردە، هەر لەم مانگەدا بوون، دەڵێت: " مانگی ئایار سەردەمێکی نوێیە بۆ شۆڕشی کوردستان و تورکیا. بۆ تەڤگەری پەکەکە و یادی ئازادی سەردەمێکی نوێیە. یەکێک لە کادرانی پێشەنگی تەڤگەرەکەمان و هاوڕێی سەرەتای ڕێبەرێتیمان، حەقی کارەر لە ١٨ ی ئایاری ١٩٧٧ شەهیدبوو. ڕێبەر ئاپۆ بەم ڕستانە واتە بە شەهیدبوونی حەقی کارەر دەدات، 'شەهیدبوونی حەقی کارەر سەرلەنوێ مێژووی نووسییەوە. مێژووی ستەمی وەستاند. مێژووی بەرخۆدان و ژیانەوەی گەلی کوردستان، بە قارەمانەکان دەستی پێ کرد؛ لە بەرخۆدانی حیلوان/سێورەگ هاوڕێمان خەلیل چاڤگون، لە زیندانی ئامەد، هاوڕێیانمان فەرهاد کورتای و مەحمود زەنگین و ئەشرەف ئاینک و نەجمی ئۆنەر بە بەرخۆدان و قارەمانی بێوێنە، نەریتی بەرخۆدانی گەلانی کوردستانیان بە ژیانی خۆیان ئافراند.
کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە لە ٥_٧ ی ئایار ئەنجامدرا، کۆنگرەکە کرایە دیاری هاوڕێیانمان عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون. شەهیدبوونی هەردوو هاوڕێمان لە ئەنجامنامەی کۆنگرەکەدا ئاشکرا کرا. هاوڕێیای سەرەتای ڕێبەر ئاپۆ، هاوڕێیانی هەقیقەت، پێشەنگانی تێکۆشانمان و پردی زانینمان هاوڕێ فوئاد، وەک تاکێکی سەر بە هێڵی ئاپۆیی مۆری خۆی لە تێکۆشانمان دا. مۆنۆمێنیتی بوێریی هاوڕێ ڕەزا کە خۆی و تەواوی بنەماڵەی بێ دوودڵی بەشداربوون لە تێکۆشانی ئازادی، بێ وەستان تێکۆشا، بە هەڵوێستەکەی کە خاڵی بوو لە ترس، بووە نموونەی بوێرییەکی مەزن. لە کەسێتی هاوڕێ فوئاد و ڕەزادا، شەهیدانی مانگی ئایار بە ڕێز و سوپاسەوە بیردەهێنینەوە.
وەک زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک، خاوەنداری لەو پرۆسەیە دەکەین کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە. تا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەکرێت، داوا لە گەلی وڵاتپارێزمان، گەنجان کە بەرخۆدان و قارەمانی نیشان دەدەن، ئەو ژنانەی بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" دوژمن دەلەرزێنن، تێکۆشان مەزن بکەن و لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ ببنە بازنەیەک. دیسانەوە بە ڕێز و سوپاسەوە شەهیدانی مانگی ئایار بیردەهێنینەوە، بەڵێن دەدەین، کە خاوەنداری لە نەریتی بەرخۆدان و ڕێکخستنی هاوڕێیانمان فوئاد و ڕەزا بکەین و تێکۆشان بگەیەنین بە سەرکەوتن".