تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە کیل شەرمەزار کران

تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک لە کیل شەرمەزار کران و لە دژی تاوانەکانی شەڕ بانگەوازی بۆ یەکگرتوویی راگەیەندرا.

هێرشە نامرۆڤانەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ سەر کوردستان لەبەردەم وێستگەی ناوەندی کیلی ئەڵمانیا شەرمەزار کرا. چالاکیەکە لەلایەن دیفێند کوردستانەوە رێکخرابوو و ناوەندی کولتوری کورد لە کیل، کوردستان سۆلیداریتات، ژیانی ژن، ئانتیفا کیل و ژمارەیەکی زۆر ئاڵمانی بەشداری چالاکییەکەیان کرد.

لەچالاکیەکەدا رێز لە یادی شەهیدان گیرا. دوای رێزلێنانەکە بە کورد و ئەڵمانی وتە پێشکەش کرا.

لە وتەکاندا ئاماژە بەوەکرا کە هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان تاوانی شەڕ و نامرۆڤانەن. ئەو کەسانەی وتەیان پێشکەش کرد سەرنجینا راکێشا بۆ سەر بێدەنگی رای گشتی و لە دژی دژی تاوانەکانی شەڕبانگەوازیان بۆ یەکگرتوویی راگەیاند.

چالاکییەکە بە دروشمەکانی "بژی بەرخودانی یەپەگە" و "بژی بەرخودانی پەکەک"، "ژن ژیان ئازادی" ، " Kurdischer Arme raus aus Kurdistan" و" بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتاییهات.

هـ . ب